عێراق: ئه‌بو به‌كر به‌غدادى نه‌هاتيه كوشتن
كوردستان تى ڤى
ئه‌بو عه‌لى به‌سری سه‌رۆكی شانه‌ى هه‌ڵۆكان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرزم سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ره‌تی كرده‌وه تیرۆریست ئه‌بو به‌كر به‌غدادی به ناو خه‌لیفه‌ى تیرۆریستانی داعش كوژرابێت.
ناوبراو له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باح كه رۆژنامه‌یه‌كی فه‌رمی حكوومه‌ته روونی كرده‌وه كه هێشته تیرۆریست به‌غدادی خۆی له ده‌ره‌وه‌ى شاری ره‌قه له سووریا شاردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد كه به‌پێى ئه‌وه‌ى ئه‌وان له هه‌موو كه‌س و وڵاتێكی دیكه پتر پێوه‌ندییان به راوه‌دوونان و چاودێری كردنی جم و جووڵى تیرۆریست ئه‌بو به‌كر به‌غدادییه‌وه هه‌یه بۆیه ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و تیرۆریسته كوژرابێت و ئه‌و راپۆرت و هه‌واڵانه‌یش كه له‌م دواییانه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و پڕوپاگه‌نده بۆ كوژرانی ناوبراو ده‌كه‌ن راست نین.
جێى ئاماژه‌یه له‌م دواییه‌دا هه‌ر یه‌ك له رووسیا و روانگه‌ى مافی مرۆڤ له سووریا هه‌واڵى برینداربوون و كوژرانی به‌غدادییان بڵاوكرده‌وه له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه كه هیچ زانیارییه‌كى له‌و باره‌وه نییه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
