شبكة لالش الاعلامية

بەغدا ب 700 ملیارێن جۆتیارێن كوردستانێ قەرداره‌ 

بەغدا ب 700 ملیارێن جۆتیارێن كوردستانێ قەرداره‌ 

وشه‌:

حكوومەتی عەرەبی عێراق و سەرۆك وەزیرانەكەی دەستیان بە هەڵمەتی چەواشەكاری كردووە و بانگەشەی دابەشكردنی ئەو نانەی هەیانە لەگەڵ خەڵكی كوردستان دەكەن، بەڵام ئامادە نین پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان بنێرن، كە هیچ پێوەندی بە ناكۆكییە سیاسییەكان نییە و بۆ حكوومەتی كوردستانیش نییە، بەڵكو ڕاستەوخۆ دەچێتە گیرفانی جووتیاران و ڕەنجی ماندووبوون و ئارەقەكردنی ساڵێكی جووتیارانی كوردستانە، بڕیاردەری لێژنەی دارایی پەرلەمانی عەرەبی عێراقیش دەڵێ، بەغدا 700 ملیار پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان قەرزارە.

ئەمڕۆ یەكشەم یەكی تشرینی یەكەم، ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عەرەبی عێراق بە “وشە”ـی ڕاگەیاند، لەهاتنی بودجەی عێراقی بۆ ئەنجوومەن، ئێمە مەرجمان هەبوو بۆ پەسەندكردن و دەنگدان پێی كە دەبێت پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، ئەوانیش پەسەندیان كرد و ڕازی بوون.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، بەهۆی هاتنە پێشی بابەتی ڕیفراندۆم، حكوومەتی عێراق پێدەچێت پاشگەز ببێتەوە لە بەڵێنەكەی و پارەی گەنمی جووتیاران نەنێرێت.

لەبارەی بڕی ئەو پارەیەی لای حكوومەتی عێراق ماوە ئەندامەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عەرەبی عێراقە، ناوبراو گوتی، نزیكەی 600 بۆ 700 ملیار دینار لای عێراق ماوە كە پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵی 2014 و 2015 و 2016 و 2017 لەخۆ دەگرێت.

پێشتر حكوومەتی عێراق بڕیاری ناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی دابوو، بەڵام ئێستە لەو بڕیارەی پاشگەز بووەتەوە.

نەناردنی پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان لە كاتێكدایە، پرۆسەی كڕینی گەنم و پێدانی پارەكەی لەلایەن بەغداوە لەگەڵ جووتیارانی سەرتاسەری عێراق دەكرێ و هیچ پێوەست نییە بە پرسە سیاسییەكان و بودجە و ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، پێشتر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی عەرەبی عێراق ئاشكرای كرد، ئەوان نایانەوێ گەلی كورد سزا بدەن، بەڵكو نانێكیان هەبێ لەگەل خەڵكی كوردستان بەشی دەكەن، بەڵام خەڵكی دەپرسن ئەگەر بەغدا نایەوێ خەڵك سزا بدات و كێشەی لەگەڵ سیاسییەكانی كوردستان هەیە، بۆچی پارەی گەنمی جووتیاران نادات، كە ئارەقە و ماندووبوونی ساڵێكی جووتیارانە و پارەكەیش بۆ خودی جووتیارانە نەك حكوومەت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان.

لەلایەكی ترەوە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی عەرەبی عێراق بۆ چەواشەكردنی خەڵك و ڕاكێشانی سۆزی خەڵكی كوردستان، ئاماژە بەوە دەكات كە نەوتی كوردستان وەردەگرنەوە و خۆیان ڕەوانەی دەرەوەی دەكەن و پارەی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانی پێ دەدەن، بەڵام خەڵكی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی دەپرسن، ئەوان با پارەی گەنمی جووتیاران بدەن، كە كڕین و فرۆشتنێكی ئاشكرای نێوان حكوومەتی عێراق و جووتیارانە، كە ئەو مافەی جووتیاران نەدەن، ئەو قسانە بە چەواشەكاری و درۆی زل ناو دەبەن.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فەرماندەيێ پێشمەرگەى ل میحوەرێ شنگالێ: پێشمەرگە ھەماھەنگی لگەل پەکەکێ و حەشدا شەعبی ناکت

Lalish Duhok

کۆمەڵەی کوردستانیەکان لە پارێزگای (ئوربرو) چاویکی بێدارە لە سەر داب ونەریت و کەلتووری کوردی لەم پارێزگایە

Lalish Duhok

سیروان بارزانی: پێشمه‌رگه‌ی هێرشه‌كا داعشێ ل گوێر پاشڤه‌ بر

Lalish Duhok