شبكة لالش الاعلامية

بڤى شێوەى فێنککەرێ ترومبێلێ بله‌زتر دبت  

بڤى شێوەى فێنککەرێ ترومبێلێ بله‌زتر دبت  
باسنيوز:

ئەمڕۆ یەکشەممە 30/7/2017، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھاتوچۆی گەرمیان، ئاگادارییەکی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا شۆفێران لە چەند خاڵێک ئاگادار دەکاتەوە، بۆ خێراتر ساردبوونی فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان.

لەپێناو پاراستنی سیستەمی فێنککەرەوەی ئۆتۆمبیل (تەبرید)، بە تایبەت لە وەرزی ھاویندا، دەبێت رەچاوی چەند خاڵێک بکرێت، لەوانەش؛

1 – نابێت بەر لەکارپێکردنی ئۆتۆمبێل و بزوێنەرەکەی و سەقامگیربوونی پلەی گەرمییەکەی، فێنککەرەوە دابگیرسێنیت.

2 – کە ‌ فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێلت داگیرساند، مەیخەرە سەر خێرایی زۆر، بەڵکوو لە ‌کاتی تێپەڕینت بە ‌خێرایی ٤٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، با لە کەمترین خێرایی بێت، دواتر کە ئۆتۆمبیلەکە خێراتر بوو، ئاستی فێنککەرەوەکە زیاد بکە، تا پارێزگاری لە ‌کۆمپرێسەری تەبریدەکە بکەیت.

3 – ھەوڵ بدە ئۆتۆمبێلەکە لەبەر خۆر ڕانەگریت، یان لە کاتی گەرمادا جوان دایپۆشیت، ئەمەش بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمپرێسەرەکە و فلتەری تەبریدەکە.

4 – بۆ بەدەستھێنانی باشترین و دڵنیایی باشترین کارکردنی فێنککەرەوە لە ھاویندا، دەبێ دڵنیا بیتەوە لە ‌باشی فلتەرەکە، دانەخوران، پیس نەبوون و کۆنەبوونەوەی تەپوتۆز لەسەری.

5 – ھەوڵ بدە بە ‌شێوەیەکی ڕێک، پشکنینی ڕێژەی غازی فێنککەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەت بکەیت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بكارئينانا كاغه‌زا ئه‌له‌منیۆمى بۆ بژارتنا خوارنێ مه‌ترسيداره‌

Lalish Duhok

رێگەچارەیەکا نوو بۆ چارەسەريا پشتئێشێ

Lalish Duhok

خوارنا ئێك كه‌ڤچكێ ته‌حینێ ئه‌ڤ گهۆڕين ل له‌شێ مرۆڤى دا چێدبن 

Lalish Duhok