شبكة لالش الاعلامية

ئەنجوومەنێ بلندێ ریفراندۆمێ سێ بڕیار دەركرن 

ئەنجوومەنێ بلندێ ریفراندۆمێ سێ بڕیار دەركرن 

رووداو – هەولێر

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم سێ بڕیار لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، دانوستاندن لەگەڵ بەغدا و پێکهاتە و سکرتارییەتی خۆی دەردەکات.

رۆژی یەکشەممە 30 ـ7ـ2017، ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بەسەرپەرشتیی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە بەشداری کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوێنەری پارتە سیاسی و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی ئەندام لەو ئەنجوومەنە لە پیرمام كۆبووەوە.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، لەسەرەتادا هەندرێن محەممەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان بەشداربووە و وردەکارییە تەکنیکییەکانی کۆمسیۆنی بۆ ئامادەکاری بەمەبەستی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە رۆژی دیاریکراوی خۆیدا خستووەتەڕوو، هەروەها ئامادەیی تەواوی کۆمسیۆنی بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکان و ئەنجامدانی ریفراندۆم لە رۆژی 25 ی ئەیلوولی 2017 دا راگەیاندووە.

دوای تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكان و هەڵسەنگاندنی هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و پرۆسەی سیاسیی نێوخۆی هەرێمی کوردستان، بڕیار لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دراوە:

یەكەم: کۆبوونەوە بڕیاری داوە مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ عەلی بۆ پێکهێنانی شاندی دانوستاندن لەگەڵ بەغدا رابسپێرێت.

دووەم: کۆبوونەوە بڕیاری داوە لەماوەی دوو هەفتەدا پەرلەمانی کوردستان دەست بەکار بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پشتیوانیی لە ریفراندۆم.

سێیەم: لەبارەی پرەنسیپەکانی پێکهاتە و سکرتارییەتی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم بیروبۆچوون ئاڵوگۆڕ کران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هۆلەندا دەمێ راهێنانێ بۆ هێزێن پێشمەرگە درێژکر

Lalish Duhok

ئه‌مريكا بانگه‌شا توركيا ده‌رباره‌ى رێككه‌فتنا منبج ره‌تكر

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى: ناتۆ ئاماده‌يه‌ راهێنانێ ب پێشمه‌رگه‌ى بكت

Lalish Duhok