پشتى 8 سالا فه‌یسبووكى زارۆكه‌ك ب ده‌يك و بابێ وى شاد كر
K24 – هه‌ولێر:
خێزانه عیراقییه‌كه گه‌یشتنه شوێنی ئه‌و كوڕه‌یان، كه پێش هه‌شت ساڵ ونیان كردبوو و هیچ زانیارییه‌كیان له باره‌یه‌وه نه‌ده‌زانی، تا ئه‌و كاته‌ی چالاكوانان له رێگه‌ی تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه وێنه‌ی ئه‌و منداڵه‌یان بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ركه‌وت ئه‌و ماوه‌و لای پیاویكی به ته‌مه‌نه و له‌و ماوه‌یه‌شدا به باشی چاودێری كردووه، پاش ئه‌وه‌ی ساڵی 2009 له شاری نه‌جه‌ف ئه‌و منداڵه‌ی دۆزیبوه‌وه بێ ئه‌وه‌ی ناو و شوێنی خێزانه‌كه‌ی بزانێت.
ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كه ونبووه، ته‌مه‌نی ته‌نها 3 ساڵان بووه‌و ئێستا كه گه‌یشتووه‌ته‌وه لای خێزانه‌كه‌ی ته‌مه‌نی 11 ساڵانه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رپرسێكی پۆلیسی شاری نه‌جه‌ف “پیاوێكی به ته‌مه‌ن به ناوی حاجی ئه‌بو سوهێل جبوری، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه بچووكه‌ی پێش 8 ساڵ دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌و ماوه‌یه به باشی چاودێریی كردووه‌و وه‌ك منداڵی خۆی مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا كردووه و وه‌ك یه‌كێك له منداڵه‌كانی خۆی خستوویه‌تیه قوتابخانه”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس ده‌ڵێت “ئه‌بو سوهێل ناو به ناویش پۆلیسی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه پێویسته كه‌سوكاری منداڵه‌كه بدۆزرێته‌وه، چونكه زۆر ئازار ده‌چێژن و دایك و باوكی ئیستا زۆر په‌رێشانن بۆی”.
موقه‌ده‌م ئه‌حمه‌د عه‌لی گوتوویه‌تی “ئه‌بو سوهێل نازانێ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كاربهێنێ، بۆیه داوای له چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كردووه، وێنه‌یه‌كی محه‌مه‌د بگرن و بڵاویبكه‌نه‌وه تا كه‌سوكاره‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه.
ئه‌بو سوهیل گوتوویه‌تی “هه‌ر چه‌نده روخساری محه‌مه‌د زۆر گۆڕاوه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه دایكی بیبینێت ده‌یناسیته‌وه، له راستیدا سه‌ره‌نجام ئه‌ر ئه‌وه‌ش روویداوه‌و دایكی ناسیوویه‌تییه‌وه”.
به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیس بێت “ئه‌و منداڵه خه‌ڵكی شاری فه‌لوجه‌یه و پاش ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی بینیویانه‌ته‌وه، ده‌ستیانكردووه به هه‌لهه‌له كێشان و دوای هه‌شت ساڵ چاویان به‌و كوڕه‌یان كه‌وتووه‌ته‌وه كه له ناوچه‌یه‌كی شاری نه‌جه‌ف لێیان ون ببوو، هۆكاری ونبوونه‌كه‌یشی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه‌و پاشان نه‌یانتوانیوه منداڵه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
