شبكة لالش الاعلامية

“بخێربێن بۆ گوندێ نموونه‌يى ل عێراقێ”

“بخێربێن بۆ گوندێ نموونه‌يى ل عێراقێ”

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌ندازیارێكی عێراقی، له‌ گوندێكی پارێزگای دیوانه‌، خه‌ونه‌ منداڵییه‌كه‌ی به‌دیده‌هێنێت و گونده‌كه‌ی ده‌كاته‌ گوندێكی نموونه‌یی له‌سه‌ر ئاستی وڵات و ناوچه‌كه‌.

كازم حه‌سون، كه‌ ماوه‌ی 18 ساڵه‌ له‌ دوبه‌ی ژیاوه‌، له‌ 2014 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ گونده‌كه‌ی، ئه‌و ویستوویه‌تی به‌ به‌دیهێنانی بیرۆكه‌ی منداڵی خۆی، گونده‌كه‌ بكاته‌ نموونه‌یه‌كی ناوازه‌ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكه‌ و وڵاته‌كه‌شی، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی چه‌ند یاسایه‌ك.

ئه‌و ئه‌ندازیاره‌ 6 یاسای سه‌ره‌كی بۆ گونده‌كه‌ی دیاریكردووه‌، كه‌ له‌ چاو هه‌موو به‌شێكی عێراق جیای كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وانیش: جگه‌ره‌كێشان قه‌ده‌خه‌یه‌ له‌ سنووری گونده‌كه‌، گفتوگۆ له‌ باره‌ی ئایین و سیاسه‌ته‌وه‌ رێگه‌پێدراو نییه‌ و نابێت بكرێت، جیاكاری ره‌گه‌زی له‌ نێوان نێر و مێدا نییه‌، به‌كارهێنانی هۆڕنی ئۆتۆمبێل قه‌ده‌غه‌یه‌، پابه‌ندبوون به‌ یاساكانی هاتووچۆ به‌تایبه‌ت سه‌لامه‌تی مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌، بڕینه‌وه‌ی دار قه‌ده‌غه‌كراوه‌ و پارێزگاریكردن له‌ ژینگه‌ به‌ به‌رپرسارێتی خۆیان ده‌زانن.

له‌ناو گونده‌كه‌، ئاماژه‌ و هێماكان له‌ زۆر شوێن هه‌ڵواسراون، كه‌ هه‌ریه‌كێكیان ئاگادارییه‌كی له‌سه‌ر نووسراوه‌، وه‌كو جگه‌ره‌ كێشان قه‌ده‌خه‌یه‌، له‌گه‌ڵ هێمای نیشاندانی شوێنه‌كان، كه‌ دیارترینیان بنكه‌یه‌كی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌.

گونده‌كه‌ ناوی ئه‌لبو ناهیز “البو الناهض”ـه‌ و ده‌كه‌وێته‌ دووری 50 كیلۆمه‌تر له‌ باكووری پارێزگای دیوانیه‌ له‌سه‌ر كه‌ناری رووباری سوبول، ژماره‌ی دانیشتوانی ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 700 كه‌س.

H.B

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

40 سالا به‌رى نۆكه‌ گەشتێن ئاسمانی بله‌زتربوون

Lalish Duhok

پەیامێكی نهێنی شاژن ئەلیزابێس

Lalish Duhok

ژبەر کوشتنا ٢١ پشیکان سزایێ ١٦ سالان زیندانیکرنێ بسەر وەلاتیەکێ دا هاتە سەپاندن

Lalish Duhok