شبكة لالش الاعلامية

وێنەگره‌كێ کورد زێده‌تر ژ هەفت ھەزار کیلۆمەتران ب پايسکلى دبرت 

وێنەگره‌كێ کورد زێده‌تر ژ هەفت ھەزار کیلۆمەتران ب پايسکلى دبرت 
باسنيوز:

بۆ یەکەمجار وێنەگرێکی کورد بە پاسکیل زیاتر لە حەوت ھەزار کیلۆمەتر ڕێگا، بۆ وێنەگرتن دەبڕێت و ئاماژە بەوە دەدات، کە تا ئێستا زیاتر لە 32 ھەزار وێنە و دەنگی تۆمار کردووە، ئاشکراشی دەکات دوای کۆتاییھاتنی پرۆژەکەی، وێنەکان لە کتێبێکدا چاپ دەکات، کە پێشتر لە جیھاندا نەکراوە و ڤیدیۆکانیش دەکاتە بە فیلمی دۆکیومێنتاری.

ئیبراھیم عەلی پوور،تەمەن 28 ساڵ، وێنەگری دیاری ڕۆژھەڵاتی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2016وە، بە سپۆنسەری گەورەبازاڕی ئافتابی درەخشان لە بانە و کۆمپانیای ASOSی چینی، بە پاسکیل گەشتێکم دەست پێ کردووە بۆ وڵاتانی جیھان، ئەمەش بە مەبەستی تۆمارکردنی وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی لەسەر پەیڕەوانی بوزا، تا ئێستا وڵاتانی چین و لائۆس و کەمبۆدیا گەڕاوم، ماوەی چەند ڕۆژێکیشە گەیشتوومەتە ڤێتنام”.

لەبارەی بەکارھێنانی پاسکیل لە گەشتەکەیدا، ئەو وێنەگرە کوردە گوتی: “ئێستا لە زۆرینەی وڵاتان کار لەسەر ئەوە دەکرێت، کە پاسکیل بۆ گەشتکردن بەکار بھێنرێت، چونکە ھۆکارێکی ئاسانی گواستنەوەیە و بۆ تەندروستیی مرۆڤ و ژینگەش سوودی ھەیە، جیا لەو ھۆکارانەش، بۆ من کە بۆ وێنەگرتن گەشتم کردووە، باشتر بووە، چونکە دەتوانم لە ھەر کوێ بمەوێ، لابدەم و کاری خۆم بکەم، تا ئێستاش زیاتر لە 7 ھەزار و 540 کیلۆمەتر ڕێگام بە پاسکیل بڕیوە”.

ئیبراھیم ئاماژەی بەوەش دا، کە لەسەر زۆرینەی سنوورەکان کێشەی بۆ دروست بووە، زۆرینەی کێشەکان بەھۆی ئەوەوە بوون، کە “ڕێگەی چوونەژووەرەوەی وڵاتان بە پاسکیل سەختە”، دەشڵێت: “ھەندێک جار، ھەندێک زیندەوەر پێوەیان داوم و چەند ڕۆژێک کەوتوومەتە نەخۆشخانە”.

ئەو وێنەگرە ئاشکرای کرد، کە تا ئێستا زیاتر لە 32 ھەزار وێنە و ڤیدیۆ و دەنگی تۆمار کردووە، “بە نیازم پاش کۆتاییھاتنی پرۆژەکەم، وێنەکان لە چەند پێشانگایەکی جیھانیدا نمایش بکەم، دواتر بیکەم بە کتێبێک کە تا ئێستا نەکرابێت، ڤیدیۆکانیش دەکەم بە فیلمی دۆکیومێنتاری”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زه‌لامه‌ك خودانێ مليۆن قه‌له‌مايه‌

Lalish Duhok

40 سالا به‌رى نۆكه‌ گەشتێن ئاسمانی بله‌زتربوون

Lalish Duhok

ئێك لێته‌را شیرێ گوهدرێژێ ژ بەرمیله‌كا نەفتا برێنت گرانترە

Lalish Duhok