مۆبايلهك ب نرخێ 7 دۆلار و 7 سەنت دکەفتە بازاران
باسنيوز:
کۆمپانیایەکی ھیندی، مۆبایلێکی ھەرزانی بەرھەم ھێناوە، کە نرخەکەی تەنیا 7 دۆلار و 7 سەنتە.
میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە بڕیار وایە 21/7/2017، کۆمپانیای جیۆی ھیندی، مۆبایلێک بە ناوی (ڕیلیانس جیۆ) نرخی 7 دۆلار و 7 سەنت نمایش بکات، کە ئەو مۆبایلە تایبەتمەندیی (4G) تێدایە.
ئەو مۆبایلە، شێوەی وەک مۆبایلی ئاساییە، بەڵام چەند تایبەتمەندییەکی مۆبایلە زیرەکەکانیشی تێدایە، بۆ نموونە: شاشەی ڕەنگاوڕەنگە و کامێرایەکیشی ھەیە.
میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان باسیان لەوەش کردووە، کە 15/8/2017 مۆبایلی (ڕیلیانس جیۆ) دەخرێتە بازاڕە جیھانییەکان.
کۆمپانیای (جیۆ)ی تەکنۆلۆژی، ساڵی 2007 لە ھیندستان دامەزراوە، تا ئێستا چەند مۆبایلێکی زیرەک و ئامێرێکی ئەلیکترۆنی بەرھەم ھێناوە، زیاتر بەرھەمەکانی لە وڵاتەکەی خۆیدا دەفرۆشران و فرۆشێکی ئەوتۆیان لە بازاڕە جیھانییەکاندا نەبوو، بەڵام پێشبینی دەکرێت، کە دوای نمایشکردنی ئەو مۆبایلە ھەرزانە، ناوبانگ دەربکات و مۆبایلەکەش فرۆشێکی زۆری ھەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
