شبكة لالش الاعلامية

ھێزێن عێراقى خۆ بۆ کۆنترۆلکرنا تەلەعفەر ئامادەکرينه‌

ھێزێن عێراقى خۆ بۆ کۆنترۆلکرنا تەلەعفەر ئامادەکرينه‌
ZNA- هەولێر

لیوا نەجم جبوری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا رایگەیاند، ھێزە ھاوبەشەکانی عێراق، سەرجەم ئامادەکارییەکانیان بۆ دەستپێکردنی شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەلەعفەر لە رۆژئاوای نەینەوا کردووە و چاوەڕێی فەرمانی حەیدەر عەبادی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەن، بۆ دەستپێکردنی ھێرشەکان.

جبوری پێشبینیی کردووه، ھەزار و 500 بۆ دوو ھەزار چەکداری داعش لەنێو تەلەعفەردا بن، گوتیشی بەھۆی ھیلاکی و پەرتەوازەیی چەکدارەکان، بەبەراورد لەگەڵ شەڕەکانی دیکە شەڕی تەلەعفەر ئاسانتر دەبێت.

تەلەعفەر، 40 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای موسڵەوەیە و ھاوینی 2014 کەوتە دەست داعش و ئێستاش لەلایەن حەشدی شەعبییەوە بە تەواوی گەمارۆدراوە.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عه‌زیز وه‌یسی: باشترین كار بۆ په‌كه‌كێ چوولكرنا شنگالێ یه‌

Lalish Duhok

بەھینامەیەک ژ مەسرور بارزانی، سەرۆکێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ

Lalish Duhok

رۆژا پێنج شه‌مبوویێ ل هه‌رێما كوردستانێ بهێنڤه‌دانا فه‌رمی یه‌

karwanhaji