شبكة لالش الاعلامية

ئيرۆ سالیادا دامەزراندنا پارتی دیموکراتی کوردستانە

ئيرۆ سالیادا دامەزراندنا پارتی دیموکراتی کوردستانە
ZNA-ھەولێر

ئەمڕۆ 16ـی ئابی 2017، 71 ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی)یە، کە حزبێکی نەتەوەییە و بەهیچ ئایدۆلۆژیایەک گرێدراو نییە.

لە ساڵی 1946 مەلا مستەفا بارزانی، سوپاسالاری کۆماری کوردستان و ژمارەیەک کەسایەتیی کوردستان، لە شاری مەهابادی پایتەختی یەکەم کۆماری کوردستان بڕیاری دامەزراندنی پارتی‌یان دا.

دوای کۆکردنەوەی ژمارەیەک ئەندام، لە رۆژی 16ـی ئابی 1946 یەکەم کۆنگرە بەسترا و پارتی دیموکراتی کورد دامەزرا و مەلا مستەفا بارزانی بە سەرۆکی حزب هەڵبژێردرا.

ئامانجی سەرەکیی پارتی دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە و ئەندام و لایەنگرانیشی لە هەڵگرانی هەموو ئایین و نەتەوەکانی کوردستان پێک دێن.

ئێستا مەسعود بارزانی سەرۆکایەتیی ئەم حزبە دەکات، کە لە ساڵی 2005 لە پەرلەمانی کوردستان و لە 25ـی 7ـی 2009ش لە هەڵبژاردنی گشتیدا، بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراوە.

دوای بڕیاری بەرەی کوردستانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پارتی وەک حزبێکی سەرەکیی کوردستان بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کرد.

ژمارەی کورسییەکانی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان:

یەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (خولی یەکەم) لە 19ـی ئایاری 1992 ئەنجام درا. پارتی لە کۆی 104 کورسیی پەرلەمان، 51 کورسی بەدەست هێنا.

کۆتا هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (خولی چوارەم) لە مانگی ئەیلوولی 2013 ئەنجام درا. پارتی لە کۆی 111 کورسیی پەرلەمان، 38 کورسی بە دەست هێنا.

پارتی تا ئێستا 13 کۆنگرەی لە چەندین شار و ناوچەی جیاواز بەستووە، کە بەشێکیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شۆڕشی کوردستان (شۆڕشی ئەیلوول) لە چیاکانی کوردستان بەستران.

کۆنگرەکان، کات و شوێنی بەستنیان:

– قۆناغی پێش شۆڕشی ئەیلوول (11/9/1961)، کە پارتی لە دژی حکوومەتی عێراق هەڵی گیرساند.

کۆنگرەی 1

لە 16/8/1946 لە ماڵی سەعید فەهیم لە بەغدا بە ئامادەبوونی 70 ئەندام کۆنگرە، بەسترا.

کۆنگرەی 2

لە مانگی 3ـی 1951 ماڵی عەلی حەمدی لە بەغدا بە ئامادەبوونی 30 نوێنەری لق و ناوچەکان، بەسترا.

کۆنگرەی 3

لە 26/1/1953 لە کەرکووک بە ئامادەبوونی 35-40 ئەندام کۆنگرە، بەسترا.

لەو کۆنگرەیەدا ناوی حزب لە پارتی دیموکراتی کوردەوە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان گۆڕدرا.

کۆنگرەی 4

لە 7/10/1959 لە ماڵی کاکەزیاد لە شاری بەغدا، بە سەرپەرشتیی مەلا مستەفا بارزانی بەسترا.

کۆنگرەی 5

لە مانگی 5ـی 1960 لە بارەگای پارتی لە بەغدا، بەسترا.

– قۆناغی شۆڕشی ئەیلوول

کۆنگرەی 6

لە مانگی 7ـی 1964 لە شاری قەڵادزێ بەسترا.

کۆنگرەی 7

لە 15/11/1966 لە شارەدێی گەڵاڵە لە سنووری باڵەکایەتی، بەسترا.

– قۆناغی حوکمی زاتی، کە لە 11ـی ئاداری 1970، پارتی حکوومەتی ئەوکاتی عێراقی ناچار کرد دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.

کۆنگرەی 8

لە 1/7/1970 لە گوندی ناوپردان بە ئامادەبوونی 488 ئەندام کۆنگرە، بەسترا.

– قۆناغی شۆڕشی گوڵان، کە پارتی لە 26ـی گوڵانی 1976 دژی حکوومەتی رژێمی بەعسی عێراق هەڵی گیرساند.

کۆنگرەی 9

لە 4/10/1979 لە زێوەی دەڤەری مەرگەوەر بەسترا.

لەو کۆنگرەیەکدا، کە دوای کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی لە 1ـی ئاداری 1979، بەسترا، مەسعود بارزانی بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرا.

کۆنگرەی 10

لە 12/12/1989 لە ناوچەی مەرگەوەر بە بەشداریی 322 ئەندام کۆنگرە، بەسترا.

– قۆناغی دوای راپەڕینی بەهاری 1991، کە گەلی کوردستان بە پشتگیریی حزبەکانی بەرەی کوردستانی (پارتی و حزبەکانی دیکە) دژی داگیرکاریی رژێمی بەعس ئەنجامی دا و بووە هۆی دامەزراندنی حکوومەت و پەرلەمانی کوردستان.

کۆنگرەی 11

لە ساڵی 1993 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بە بەشداریی 2167 ئەندام کۆنگرە، بەسترا.

کۆنگرەی 12

لە 14/10/1999 لە هەولێر بە بەشداریی 1473 ئەندام کۆنگرە، بەسترا.

کۆنگرەی 13

لە 11/12/2010 لە هەولێر بە بەشداریی 1500 ئەندام کۆنگرە، بەسترا.

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی و ئێکەتی: بریار ھات دان لژنەیەکا ئاست بلند بھێت دامەزراندن

Lalish Duhok

نەقشبەندی: هەر مامۆستایەکێ ئاینی د گۆتارێ هاندەرێ توندوتیژيێ بت دێ ئێته‌ سزادان

Lalish Duhok

ئه‌مریكا دێ سه‌ربازێن خوه‌ ژ سووریێ ڤه‌گوهێزیت ئیراقێ

Lalish Duhok