شبكة لالش الاعلامية

خانەقین ریفراندۆم پەسەند کر

خانەقین ریفراندۆم پەسەند کر

خانەقین-KDP.info-

ئەنجومەنی قەزای خانەقین و ناحیەکانی سەر بە ئەو قەزایە بڕیاری دا، خەڵکی ئەو ناوچانە بەشداری لە پرۆسەی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستاندا بکەن و داواشیان کرد بنکەی دەنگدان و سندووقی دەنگدان لەو ناوچانە بکرێتەوە.

لەگەڵ ئەوەی شاندی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە بەغدا سەرقاڵی تاوتوێکردنی پرسی ڕیفراندۆمن و پەیامی خەڵکی کوردستان سەبارەت بە دیاریکردنی چارەنووسیان دەدەنە کاربەدەستانی بەغدا، لە خانەقینیش ئەمڕۆ ڕیفراندۆم پەسەند کرا و بڕیاریان دا، بەشداری لەو پرۆسەیەدا بکەن.

ئەندامی ئەنجومەنی قەزای خانەقین، (رەفعەت ئاغاموراد) زانیاریی دا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان: ”ئەمڕۆ لە ئەنجومەنی قەزای خانەقین دەنگدان کرا، بۆ ئەوەی بەشداری لە ڕیفراندۆمدا بکەین، یان نا. کە بە کۆی ١٩ دەنگی ئەنجومەنی قەزاکە بڕیار درا، بەشداری لە پرۆسەی ڕیفراندۆمدا بکەین و داواشمان کرد ئۆفیس و سندووقی دەنگدان لەو ناوچانە بکرێتەوە، بە ناوچەی مەندەلیشەوە. لە پرۆسەی دەنگدانەکەدا نوێنەری عەرەب و تورکمان و سوننە و شیعە و کاکەیی و کوردی تێدابوو، ھەمووان بە بەڵێ دەنگیان دا.”

(رەفعەت ئاغاموراد) گوتیشی: ”لە مەندەلی دەنگدان بە ھەمان شێوە کراوە و لە کۆی ١٣ دەنگ، بە١٠ دەنگ بڕیاری بەشداریکردن لە پرۆسەی ڕیفراندۆمدا دراوە و، لە سەعدییە زۆرینە بە بەڵێ دەنگی داوە و، لە جەلەولاش لە کۆی ١٥ دەنگ ١٤ دەنگی بەڵێ هەبووە و لە جەبارە و قەرەتەپەش بە زۆرینە بە بەڵێ دەنگیان داوە، بۆیە ھەموو ناوچەکانی سنوورەکە لەگەڵ ئەوەدان، پرۆسەی ڕیفراندۆم لەو ناوچانە ئەنجام بدرێت.”

بڕیارە پرۆسەی ڕیفراندۆم لە ٢٥/٩ی ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەڕێوە بچێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئامادەکارییەک کراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نیۆیۆرك تایمز: ئیران ب رێیا حزبوللا بزاڤا گهورینا جۆگرافیایا ده‌ڤه‌رێ دكه‌ت

Lalish Duhok

به‌لاڤكرنا نه‌فتا سپی يا به‌رده‌وامه‌ و هه‌تا نۆكه‌ 8 ملیۆن لیتر هاتينه‌ به‌لاڤكرن 

Lalish Duhok

ئەمریکا 400 سەربازێن دی ل عێراقێ جێگر دكت

Lalish Duhok