شێخ شامۆ: زێده‌تر ژ هه‌زار كوردێن ئێزدى ده‌ست به‌ردارى رێزێن په‌كه‌كێ بووينه
دهۆك-KDP.info-
نوێنه‌رى كوردانى ئێزدى له‌په‌ڕله‌مانى كوردستان و سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لالش ده‌ڵێ، له شنگال په‌كه‌كه به‌ره‌و نه‌مان ده‌ڕوات و تا ئێستاش زیاتر له هه‌زار كوردى ئێزدى وازیان هێناوه له ڕیزه‌كانیان و ئه‌وانه‌ى تریش ئه‌گه‌ر بزانن وازیان لێدێنن ده‌یانگوازنه‌وه بۆ قه‌ندیل و رۆژئاوا.
(شێخ شامۆ) بۆ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان گوتی، “په‌كه‌كه كه هاتنه شنگال بۆ به‌رژه‌وه‌ندى هاتن و كانتۆن و ئه‌نجوومه‌نیان ڕاگه‌یاند، به‌ڵام نه‌یانتوانى هیچ شتێك بۆ ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ن، جگه له‌به‌لاڕێدابردنى خه‌ڵك و ڕفاندنى زارۆك و سیاسه‌تى ترساندنیان به‌كارهێنا، بۆیه خه‌ڵك ڕۆژ له‌دواى ڕۆژ له ڕه‌فتار و ئامانجیان تێگه‌یشت و، وازهێنان له‌ڕیزى په‌كه‌كه له‌شنگال به‌رده‌وامى هه‌یه و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه كه په‌كه‌كه هێزێكه به‌ره‌ونه‌مان ده‌ڕوات و تائێستا زیاتر له هه‌زار كه‌س له كوردانى ئیزدى ڕیزه‌كانى ئه‌وانیان جێهێشتووه.
سەرۆكی بنكەی لالش گوتیشى، “هه‌ر جارێك په‌كه‌كه فه‌شه‌لێك ده‌هێنێ ئه‌وه باوه‌ڕى خه‌ڵكى زیاتر له‌ده‌ست ده‌دات و به‌ناوێكى تر دێنه پێش بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵكه له‌ژێر ناوێكى تر به‌لارێدا ببه‌ن، به‌ڕاستی په‌كه‌كه خۆشیان نازانن ئامانجیان چیه له‌شنگال، له‌به‌رئه‌وه‌ى بوونه‌ته دارده‌ستى ئه‌جێندایه‌كى ناسراو كه جێگاى داخه ده‌بوایه ئه‌م كاره‌یان نه‌كردایه.
(شێخ شامۆ) ده‌شڵێ، “له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ى ژماره‌یان، جێگاى باوه‌ڕیش نه‌ماون و، ئێستا خه‌ڵكى بیانى له رۆژئاوا و قه‌ندیل ده‌هێنن بۆ شنگال تاوه‌كو خۆیان به زۆر دیاربخه‌ن كه كوردانى ئێزدى له‌گه‌ڵیانن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى شنگال ئارامى به‌خۆیه‌وه نه‌بینێ، چونكه ئێستا ئه‌وانه‌شى كه له‌خه‌ڵكى ئێمه له‌گه‌ڵیان ماون ده‌یانترسێنن و سیاسه‌تى ترساندنیان له‌گه‌ڵ به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ى ڕیزه‌كانیان جێنه‌هێڵن، یاخود ئه‌گه‌ر بزانن له‌گه‌ڵیان نامێنن ئه‌وا به‌ره‌و شوێنێكى دوور ده‌یانبه‌ن بۆ ڕه‌ققه و لاى رۆژئاوا و قه‌ندیل و ده‌ڵێن ده‌بێت بچیته په‌روه‌رده تا نه‌توانن ڕابكه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
