شبكة لالش الاعلامية

هەشت خوارن کو تووشبوونێ ب شێرپەنجێ زێده‌ دکن

هەشت خوارن کو تووشبوونێ ب شێرپەنجێ زێده‌ دکن
رووداو –

بەشێک لە هۆکارەکانی شێرپەنجە ناتوانین رێگە لە روودانیان بگرین، بۆ نموونە رەگەز، پێکهاتەی جینی و بۆماوەیی. بەڵام هەندێکی دیکە دەکرێ رێگە لە روودانیان بگرین، وەکوو جگەرە، کحول، خواردنی نادروست، تەمبەڵی و نەجووڵان، ژینگەی ناخاوێن و هەندێک نەخۆشی ڤایرۆسی.

هەشت خواردن هەن کە بەبڕواى پزیشکان تووشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکەن:

1- شەکری سپی و شیرینیی دەستکرد:
باشترین خۆراکی خانە شێرپەنجەییەکانن، چونکە بە ئاسانی زیندەپاڵ دەکرێن. خانە شێرپەنجەییەکان بەهۆی ئەم شیرینییانەوە خێراتر گەشە دەکەن. بۆیە باشترە سوود لە شیرینییە سروشتییەکان وەربگرن، وەکوو هەنگوین، گەزۆ.

2- گۆشتی لەقوتوونراو و دەستکاریکراو:
ماددەی پارێزەریان تێدەکرێ بە تایبەتی نیترات، هەروەها چەندین ماددەی کیمیایی دیکە کە تووشبوون بە شێرپەنجە زیا دەکەن.

3- ماسیی حەوز
لە حەوزە دەستکردەکانی ماسیدا بەجارێک ژمارەیەکى زۆر ماسی بەخێودەکرێن. بۆ ئەوەی ماسییەکان لەو قەرەباڵخییەدا بژین و نەمرن، بڕێکی زۆر دەرمانی دژە زیندە و مێرووکوژ و ماددەی کیمیایی دەکرێتە حەوزەکانیان. ئەو ماددە زیانبەخشانە لە رێگەى خواردنى ماسییەوە دەگەنە جەستە و رووبەڕووی چەندین نەخۆشیمان دەکەنەوە، لەنێویاندا شێرپەنجە.

4- خواردنە ترشێنراوەکان:
کە لە سرکە و خوێیەکی زۆردا هەڵدەگیرێن، بۆ نموونە خەیارشۆر، ئەمانە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکەن.

5- گۆشتی برژاو:
براژاندنى گۆشت بە ئاگر و دار یان خەڵووز دەبێتە هۆی پەیدابوونی ماددەگەلی تووشکەری شێرپەنجە لە گۆشتەکەدا کە بە هایدرۆکاربۆنە فرەسووڕە ئەرۆماتییەکان ناسراون.

6- رۆنی هیدرۆجینکراو (ترانز):
بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی رۆنەکە و کەمکردنەوەی بۆنەکەی و خۆشکردنی تامەکەی، دەستکاریی رۆنی سروشتی دەکرێ و دەگۆڕدرێ بۆ جۆری ترانز کە دەرکەوتووە هۆکارێکی تووشبوونە بە شێرپەنجە.

7- چپسی پەتاتە:
لە رۆنی ترانزدا سوور دەکرێنەوە و خوێیەکی زۆریان پێوەدەکرێ. ئەگەر رۆژانە یەک ئۆنس چپسی پەتاتە بخۆی، ساڵانە کێشت کیلۆیەک زیاد دەکات. ئەو رۆنی ترانزەی تێیاندایە ئاستی چەورییە زیانبەخشەکانی جەستە بەرزدەکاتەوە، خوێ زۆرەکەیان گوشاری خوێن بەرزدەکاتەوە. ئەو زۆر سوورکردنەوەشیان ماددەی تووشکەری شێرپەنجەیان تێدا دروست دەکات.

7- پاکەتی گەنمەشامی:
ئەو پاکەتەی گەنمەشامی ئامادەکراوی تێدا هەڵدەگیرێ ماددەیەکی تێدایە بە (PFOA) ناسراوە، رێگە خۆش دەکات بۆ تووشبوون بە چەندین جۆری شێرپەنجە.

8- ئاردی سفر:
بە زۆر بێژانەوە و لە هێڵەکدانی ئارد، زۆربەی رەگەزە خۆراکییە سوودبەخشەکانی لێ جیادەکرێتەوە، پاشان بە گازی کلۆر سپیتر دەکرێتەوە. ئەمەش کاربۆهێدراتێک بەرهەمدەهێنێ کە زۆر بە خێرایی ئاستی شەکر و پاشان ئەنسۆلینی خوێن بەرزدەکاتەوە. لەگەڵ تێپەڕینی کات جەستە بەرگری لە دژی کاریگەریی ئەنسۆلین پەیدا دەکات. ئەمە جگە لە زیادبوونی ئەگەری قەڵەوی و شەکرە لە هەردوو رەگەز و زیادبوونی فرەکیسی هێلکەدان لە خانماندا، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەکانی کۆڵۆن و مەمک زیاد دەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژبه‌ر ڤان هۆكاران سێڤێ بخۆن

Lalish Duhok

ژن بتر ژ زه‌لامان ب جەلتا مێشکى دمرن

Lalish Duhok

پێكهاته‌يه‌كێ ھیندی بۆ درێژکرنا پرچێ

Lalish Duhok