شبكة لالش الاعلامية

کار بۆ تێکەلکرنا قوتابیێن پەنابەرێن سووری و ھەرێما کوردستانێ دئێته‌ كرن 

کار بۆ تێکەلکرنا قوتابیێن پەنابەرێن سووری و ھەرێما کوردستانێ دئێته‌ كرن 

ZNA- هەولێر

ئەمڕۆ وۆرکشۆپێک لە ژێر ناوی “تێکەڵکردنی پەنابەرانی سووری لە قوتابخانەکانی ھەرێم” لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و رێکخراوەکانی یونیسێف و “UNHCR” و “TDH” و “Inrterses” و “Unesco” و “NRC” و “IRC” و نوێنەری قونسوڵی ئەمەریکی لە ھۆتێل “ڤان رۆیاڵ” بەڕێوە ‌چوو.

لەم وۆرکشۆپەدا کە ھەر یەکە لە بەرێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردەی پارێزگاکان بەشدار بوون، قسە لەسەر ئەو دۆخە قورسە کرا کە لە پاش قەیرانی دارایی تووشی ئەو ھاوکارییە بووەوە کە بۆ قوتابخانەی پەنابەرانی سووری لە ھەرێمی کوردستان تەرخان کرابوو، ئەمەش قورسایی گەورەی خستە سەر ھەرێمی کوردستان، بۆیە بیر لە پلانێکی دیکە کرایەوە تا ھەر وەک ‌وڵاتانی ئوردن و تورکیا و سوودان و چەند وڵاتێکی دیکە کە پەنابەری سووریان تێدایە، قوتابییە سوورییەکان تیکەڵ بە قوتابخانەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێن تا ھەردوو لا سوودمەند بن لە ھاوکارییەکان.

ئەم کۆبوونەوە فراوانە دەرئەنجامی دابینکردنی ھەموو جۆرە خوێندنێکە بۆ پەنابەرانی سووری و دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی دیکەیە بۆ بەدیلی نەمانی پارە و خراپی باری ئابووری تا ئاوارە سوورییەکان تێکەڵ بە قوتابخانەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێنەوە و خزمەتگوزارییەکان بۆ ھەردوو لا بن.

سەرەتا کە قوتابخانە بۆ پەنابەرانی سووری دادەنرا، وەزارەتی پەروەردە لەسەر شانی بوو تەنھا بەرێوەبەریان بۆ دابین بکات، بەڵام ئێستا گۆڕانی بەسەردا ھاتووە، چونکە قوتابیانی دەرەوەی کەمپەکان کە ژمارەشیان کەمە، ناکرێت قوتابخانەی تایبەتیان بۆ دیاری بکرێت، بۆیە پێویستە تێکەڵ بکرێن و بۆ ئەمەش وەزارەتی پەروەردە پێویستی بە خۆ رێکخستنەوە ھەیە بۆ رێکخستنەوەی قوتابیانی سووری و گەڕانەوەیان بۆ قوتابخانەکان.

وەزارەتی پەروەردە و رێکخراوی یونیسێف کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەیەیان ڕێک خست بۆ داڕشتنی میکانیزمی جێبەجێکردنی پرۆسەی تێکەڵکردنەکە و وەک لە کۆبوونەوەکە دەرکەوت ھەنگاوی یەکەم لە پەنابەرانی دەرەوەی کەمپەکان دەست پێ بکرێت و دواتر ھەنگاوی دیکەی لە دوو دیت. ھەروەھا دەرچووانی کولیژی پەروەردە و پەوەردەی بنەڕەت بخرینە جیگەی ئەو مامۆستا سووریانەی کە دەوامەکانیان جێ دەھێڵن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حه‌لبووسى: مه‌ دڤێت ئه‌نبارێ وه‌كو هه‌رێما كوردستانێ لێ بكه‌ین

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانی لگه‌ل حه‌لبوسی كۆمبوو

Lalish Duhok

واشنتون…ب ژڤانە عیراقێ ژ لیستا رەش دەربێخیت

Lalish Duhok