خوون بەخشین ئەڤ مفانه بۆ مرۆڤى ههنه
SNN: 
لەپێناو ھۆشیاری تەندروستیدا لەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەڵەبجە کۆڕێکی ھۆشیاری لەبارەی خوێن بەخشین و پەتای سکچون و ڕشانەوە بەڕێوەدەچێت و پسپۆڕێکی بایۆلۆجیش باس لەگرنگی خوێن بەخشین دەکات.
بەچاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە، لقی ھەڵەبجەی ڕێکخراوی بەخشینی خوێن و ژیان و گروپی زانستی پزیشکی ، کۆڕێکی ھۆشیاری لەبارەی (سودو گرنگی خوێن بەخشین ) و (پەتای سکچون و ڕشانەوە) بەڕێوەچوو.
لەوبارەیەوە سالار حسێن پسپۆڕی بایۆلۆجی لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاند : خوێن بەخشین ھەمیشە گرنگە بۆ مرۆڤ لەھەردوو ڕەگەز چونکە خوێنی زیادەی خۆی دێنێتە دەرەوە ئەوەش پێویستی کەسێکی دیکە تەواو دەکات کەخوێنی دەوێت.
وتیشی : واباشترە ۲٤ کاتژمێر پێش خوێن بەخشین، خوێن بەخشەرەکە پشوو بدات ، و دەبێ تەمەنی ۱٨ بۆ ٦۰ ساڵ بێت و ڕێژەی خوێنی لەسەروو لەسەدا ٨۰ بێت و بۆ خانمان لەسەدا ۷٥ بێت ، گەر نا ئەوا زیانی بۆ دەبێت، وە ڕێژەی پلەی گەرمی ئاسایی بێت و ۳۷ پلە گونجاوە، بۆ کێشی مرۆڤەکەش ٥۰ کیلۆ کەمتر نەبێت و بۆ خانمیش ٤٥ کەمتر نەبێت و خۆی نەخۆش نەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد : لەخوێن بەخشیندا ئەو خوێنە زیادەیەی لەلەشیدایە دێتە دەرەوەو جەستە چالاکتر دەبێت، واباشتریشە لەنێوان دووجار خوێن بەخشیندا ۳ مانگ ھەبێت ، وە بەھیچ شێوەیەکیش خوێن بەخشەر فێر نابێت و ئەوە تەنھا ترسێکە و لەناوخەڵکیدا ھەیە
ئەو پسپۆڕەی بایۆلۆجی ھۆشداریشیدا لەوەی پێویستە کەسی خوێن وەرگر سەرەتا چەند پشکنینێک بکات، لەپێناو نەگواستنەوەی ڤایرۆس چونکە یەکێک لە ھۆکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشی و ڤایرۆس خوێنە، وە نابێ جۆری خوێنەکانیش جیاوازی ھەبێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
