شبكة لالش الاعلامية

کاکاو دژی شەکرێ يه‌

کاکاو دژی شەکرێ يه‌
رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە لە پێکهاتەی کاکاودا ماددەیەک هەیە کە دەتوانێ رێگری لە رووداونی شەکرە بکات، یان دەرکەوتنی دوابخات.

توێژەرەکان لە زانکۆی (بریگهام یۆنگ)ی ویلایەتی (یوتا)ی ئەمریکاوە بوون و بۆیان دەرکەوتووە ماددەی (کاتێچین) لە پێکهاتەی کاکاودا دەردانی هۆرمۆنی ئەنسۆلینی سووتێنەری شەکر لە جەستەدا رێکدەخات و یاریدەی جەستە دەدات باشتر مامەڵە لەگەڵ ئاستی شەکری خوێن بکات.

توێژەرەکان بڕێکی کاکاوی خاویان بە هەندێک ئاژەڵی تاقیگە دا کە ژەمەکانیان پڕ چەوری بوون. لە ئەنجامدا بۆیان دەرکەوت زیادکردنی کاکاو بۆ ژەمەکان ئەگەری قەڵەوی کەمدەکاتەوە و دژی سەرهەڵدانی شەکرەشە.

لە توێژینەوەکەدا روونکراوەتەوە کاکاو دەبێتەهۆی کاراترکردنی خانەکانی دەردانی هۆرمۆنی ئینسۆلین لە پەنکریاسدا.

ئەنجامی توێژینەوەکە لە ژمارەی مانگی ئابی جۆرناڵی زانستیی (کیمیای ژیانیی خۆراکیی) بڵاوبووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ھەشت رەفتار وه‌سان دكن كه‌سه‌كێ خه‌مۆك بى

Lalish Duhok

مزگينيه‌كا چاڤه‌رێنه‌كرى بۆ ژنێن زارۆ نه‌بن

Lalish Duhok

خوارنا كه‌سێ ته‌مه‌نى درێژ دكت

Lalish Duhok