شبكة لالش الاعلامية

زارۆك ژى تووشی خەمۆکيێ دبن

زارۆك ژى تووشی خەمۆکيێ دبن

رووداو-سلێمانی

خەمۆکی تەنیا نەخۆشی کەسانی پێگەیشتوو نییە، بەڵکو تووشی منداڵ و نەوجەوانانیش دەبێ، پرۆفیسۆرێکی ئەڵمانی وادەڵێ.

جێرد شۆڵتە، پسپۆڕی دەروونپزیشکیی منداڵ و نەوجەوانان، دەڵێ نیشانەکانی خەمۆکی منداڵان بریتین لە گۆشەگیری، ئارەزوو نەبوون لە تێکەڵیی و هاوڕێیەتی منداڵانی دیکە، سەرنەکەوتن لە قۆناخەکانی خوێندن، متمانە نەمان بە خۆ، خەمباری و خۆ بەکەمزانین.

پسپۆڕە ئەڵمانییەکە دەڵێ ئەگەر ئەو نیشانانەی باسکران دوو هەفتە و زۆرتر بەردەوام بوون، دەبێ راوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی دەروونی بکرێ و هەر زوو چارەسەربکرێ.

پرۆفیسۆر شۆڵتە دەڵێ زوو دەستنیشانکردنی خەمۆکی منداڵان؛ چاکبوونەوەیان خێرادەکات، متمانەیان بە خۆیان بۆ دەگێڕێتەوە، بیرە نەرێنییەکانیان ناهێڵێ و ئەو هۆکارانە بنەبڕدەکات کە دەبنەهۆی خەمۆکی.

جەختیشیکردووەتەوە کە دەبێ خێزان و کەسانی نزیکی منداڵە خەمۆکەکە بەشداری لە چارەسەرکردنی بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جگەرە سالانە 7 ملیۆن كەسا دكۆژت

Lalish Duhok

ل ناڤ هه‌ره‌مێن مسرێ په‌یكه‌ره‌كى كچك يێ ئه‌بول هۆل هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

نابیت خانم بهێن بکەنە ئەڤان کەرەستان

Lalish Duhok