ڤهكۆلينهك: جانتێ خانمان ژ توالێتێ پیسترە
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەڵێ جانتای خانمان هێندە بەکتریای پێوەیە، کە توالێتیش بەوجۆرە نییە.
رۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی لە زاری توێژەرەکانەوە دەڵێ توالێت و خواردنگەی ماڵ، کە لە پۆخڵترین شوێنەکانی ماڵ هەژماردەکرێن، بەشێوەیەکی رێکخراو و دیاریکراو خاوێندەکرێنەوە، بەڵام جانتای خانمان بە دەگمەن خاوێندەکرێتەوە لەلایەن خانمانەوە، ئەوەش وادەکات ببێتە شوێنی کۆبوونەوە و گەشەکردنی چەندین جۆری بەکتریا، کە هەندێکیان نەخۆشخەرن.
توێژەرەکان هۆشداریدەنە ئەو خانمانەی هەفتانە جانتا دەستییەکانیان خاوێن ناکەنەوە، چونکە بەوە جانتاکانیان دەکەنە زەوییەکی بەپیت بۆ گەشەی چەندین زیندەوەری نەخۆشخەر. هەروەک نابێ جانتاکانیان لەسەر ئەو شوێنانە دابنێن کە بە مۆڵگەی بەکتریا ناسراون، وەکوو زەوی چێشختانەکان و ئۆتۆمۆبێلە گشتییەکان و هاوشێوەکانیان، بەڵکو دەبێت هەڵی بواسن و نەهێڵن بەر رووبەرە پیسەکان بکەوێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
