ئەو کەسێن كتكێ خودان دکن بەخت هەبە
خەندان لایف-
پشیلە یەکێکە لەو ئاژەڵانەی لەلایەن هەندێک مرۆڤەوە بەخێودەکرێت، هەرچەندە ئەمە لە کۆمەڵگایەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکەی دیکە جیاوازە بەڵام هەندێک کەس بەبێ گوێدانە یاساکانی کۆمەڵگە خۆشەویستیان بۆ پشیلە وادەکات بەخێوی بکەن لەماڵەوە.
لەرووی زانستیەوە توێژینەوە نوێیەکان کە لە پێگەی Buzzkito بڵاوکراوەتەوە، باس لەوەدەکەن کە بەخێوکردنی پشیلە سوودی هەیە، لەبەر ئەم هۆکارانە:
توێژینەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە یاری کردن لەگەڵ پشیلە بۆ ماوەی چەند خولەکێک، دەبێتە هۆی زیادبوونی رێژەی هۆرمۆنی “ئۆکسیتوسین”، ئەمەش لە ئەنجامدا هۆکارێکە بۆ زیادبوونی خۆشەویستی و ئاسوودەی لە ژیاندا و کەمبوونەوەی رق.
لەلایەکی دیکەوە دەست هێنان بە خوریەکەی لەشیدا هۆکارێکە بۆ کەمبوونەوەی پەستان لەسەر شادەمارەکان.
بوونی پشیلە لە ژیانی هەر کەسێکدا دەبێتە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی رۆتینی رۆژانە، هاوکات فێری مانای بەرپرسیاریەتیت دەکات و باشترین هاوڕێیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
