شبكة لالش الاعلامية

ھەشت بنگه‌هێن دەنگدانێ ل شنگالێ هاتنه‌ ڤه‌كرن

ھەشت بنگه‌هێن دەنگدانێ ل شنگالێ هاتنه‌ ڤه‌كرن

شنگال-KDP.info-

قایمقامی قەزای شنگال گوتی، ھەموو ئامادەکاریەک بۆ ریفراندۆم تەواو بووە و ھەشت بنکەی دەنگدانیش لە شنگال و دەوروبەری کراونەتەوە.

(مەحما خەلیل) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: “لە سنووری شنگال و دەورەبەری زیاتر لە ١٨ھەزار خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، کە ٣ ھەزار و٥٠٠ کەسیان گەڕاونەتەوە سەنتەری قەزای شنگال، ئەوانەی دیکەش گەڕاونەتەوە بۆ سنووری سنوونێ”.

قایمقامی قەزای شنگال گوتیشی: “ھێزی پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکان ھەموو ئامادەکارییەکییان بۆ پاراستنی سندوقی دەنگدان و دەنگدەران لە رۆژی دەنگداندا کردووە، ھیچ کێشەیەک لە ئارادا نییە، هاووڵاتییان دەتوانن بە ئارامی دەنگی خۆیان بدەن”.

(مەحما خەلیل) ده‌شڵێ: “بۆ دەنگدانی خەڵکی شنگال و دەوروبەری ھەشت بنکەی دەنگدان کراونەتەوە، کە یەکێک لە سەنتەری شنگال و حەوتی دیکەش لە دەرەوەی شنگالە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

‎بوكسڤانه‌كێ ئێزدى چيرۆكێن سه‌ركه‌فتنێن خوه‌ ڤه‌دگه‌رينت

Lalish Duhok

ژن و زارۆیەكى ئێزدی هاتنە رزگارکرن

Lalish Duhok

قارەمانیەكا تۆپكانێ‌ ل كەمپا خانكێ‌ ب داوی هات

Lalish Duhok