گەشتێن ئاسمانی ل ناڤبهرا هەولێر- ورمێ دهست پێ دكن
رووداو- هەولێر
نوێنەرایەتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە شاری ورمێ رایگەیاند، لە هەوڵدان تا سەرەتای بەهاری ساڵی داهاتوو گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ لە نێوان هەولێر و ورمێدا دەستپێبکات.
ئەحمەد مۆنتەزمی، بەرپرسی نووسینگەی وەزارەتی دەرەوە لە ورمێ، رایگەیاند زۆر بە جددی بەدواداچوون بۆ کردنەوەی هێڵی ئاسمانی لەنێوان هەولێر و ورمێ دەکەن و دانوستاندنمان لەگەڵ پارێزگاری ورمێ و لایەنی عێراقیش کردووە و لەم پەیوەندییەدا هەموویان ئامادەییان دەربڕیوە.
ئەو بەرپرسە دەڵێ ، ئێستا لە کۆمپانیایەک دەگەڕێین کە بتوانێت لە هەفتەدا یەک یا دوو گەشتی ئاسمانی ئەنجام بدات.
بەگوتەی مۆنتەزمی، ورمێ شوێنێکی سەرنجڕاکێشە بۆ گەشتیارانی پزیشکی، پزیشکی شارەزای هەیە و پێداویستی نەخۆشخانەکانی گونجاون و پێشتریش زۆر کەس لە وڵاتانی ئازەربایجان، تورکیا و هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرمان سەردانی ورمێ-یان کردووە.
بەڵام ئێستا وڵاتانی تورکیا و ئازەربایجان لەڕووی پزشکییەوە پێشکەوتنیان بە خۆیانەوە دیوە و خەڵکی ئەو وڵاتانە زۆر کەمتر بەپێویستیی دەزانن بۆ دەرمان سەردانی ورمێ بکەن.
بەم پێیەش بەرپرسانی پارێزگای ورمێ لە هەوڵدان گەشتیارانی دەرمانی باشووری کوردستان لەجێی تورکیا و وڵاتانی دیکە روو لەم شارە بکەن، بەڵام بەگوتەی مۆنتەزمی، رێگاوبانی خراپ کۆسپێکی بەردەم ئەم پرسەیە.
پارێزگای ورمێ یەکێکە لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە دانیشتووانەکەی زۆرینە کوردن و بەشێک لە دانیشتووانی ئەو پارێزگایە و بەتایبەت شاری ورمێ تورکن، بەپێی دوایین ئامار ژمارەی دانیشتووانەکەی 3 ملیۆن و 265 هەزار و 2019 کەسن کە جگە لە ورمێ کە ناوەندی پارێزگاکەیە، شارە کوردییەکانی مهاباد، سەردەشت ، بۆکان و پیرانشار لە شارە بەناوبانگەکانی ئەو پارێزگایەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
