“سێ هەزار کەسێن دی ئاوارەی هەرێمێ بووينە”
هەولێر-KDP.info-
بەرپرسێكی ئاوارەكانی هەرێم دەڵێ، ژمارەی ئەو ئاوارانەی كە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵەوە تا ئەمڕۆ ئاوارەی كەمپەكانی هەرێمی كوردستان بوونە بە زیاتر لە 3 هەزار ئاوارە دەخەملێندرێت لە دەشتی نەینەوا دا.
شاكر یاسین، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی ناوخۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند:” ژمارەی ئەو ئاوارانەی كە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵەوە تا ئەمرۆ ئاوارەی كەمپەكانی هەرێمی كوردستان بوونە بە زیاتر لە 3 هەزار ئاوارە دەخەملێندرێت لە دەشتی نەینەوا دا. چاوەڕوان دەكرێ لە شەڕی رزگاركردنی سەنتەری شاری مووسڵدا رێژە زۆر و پرمەترسییەكە ئاوارەی هەرێمی كوردستان بن و بەهۆی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی شاری مووسڵەوە ماڵەكانیان بەجێ بێڵن.”
ئەو بەرپرسەی كۆچ و كۆچبەرانی هەرێم ئاماژەیشی دا، لە هەرێمی كورددستان رێژەیەكی باش لە كەمپ لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك ئامادەكراوە بۆ ئەوەی پێشوازی لە ئاوارەكانی مووسڵ بكات، بەڵام هێشتا كەموکورتی هەیە، دەبێ لایەنە پێوەندیدارەکان و رێكخراوە جیهانییەكان هەوڵی زیاتر بدەن و ئامادەكاری زیاتر بكەن بۆ ئەم رێژە زۆرەی ئاوارەیەی كە چاوەڕوان دەكرێ ئاوارەی هەرێم بن.
ئاماژەیشی دا: “تائێستا زۆربەی ئەو شوێنانەی لە دەشتی نەینەوادا لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە عێراقییەكانەوە رزگار كراوە چۆڵ كراو بوون پێشوتر، چونكە زۆرینەیان كورد یان كریستیان بوون و لە دووساڵی رابردوودا ئاوارە بووبوون لە ترسی داعشدا. ئەوانەیشی مابوونەوە دیارە بەشێكیان لایەنگری داعش بوون و ئەوانەی دی خەڵكی لاشەڕ و بێلایەن بوون و، وا ئاوارەی هەرێم بوونە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
