شبكة لالش الاعلامية

بۆ ئێكەم جار ل پێنجوێن، “تەماتا دووپشكی” بەرهەم هات

بۆ ئێكەم جار ل پێنجوێن، “تەماتا دووپشكی” بەرهەم هات

وشه‌

جیاواز لە ساڵانی رابردوو، بۆ یەكەمجار و لە زەوی كشتوكاڵی جووتیاری یەكێك لە گوندەكانی سنووری شارەدێی گەرمكی سەربە شارۆكەی پێنجوێن، جۆرێك لە تەماتەی خۆماڵی كوردی بەرهەم هاتووە كە شێوەی دووپشكی هەیە، ئەوەش بووەتە جێی سەرنج و سەرسوڕمانی هاووڵاتییان و ناویان لێناوە “دووپشكە تەماتە”.

ئامانج گۆخڵانی جووتیاری گوندی گۆخڵانی سنووری شارەدێی گەرمك، بە”وشە”ی راگەیاند كە ساڵانە وەك جووتیار، سەرقاڵی كاركردن دەبن لە زەویە كشتوكاڵیەكانیان و چەندان جۆر بەرهەمی كشتوكاڵی لەم كاتەدا پێدەگەیەنن.

گۆخڵانی ئاشكرای كرد “هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ تەماتەیەكی زۆرمان بەرهەم هێناوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە، جۆرێك لە تەماتە لە زەویەكەمدا بەرهەم هاتووە، شێوەی دووپشكی وەرگرتووە، بۆیە پەیتا پەیتا خەڵك رۆژانە سەردانمان دەكەن تا خۆیان لە نزیكەوە ئەو تەماتەیە ببین”.

“تا ئێستا نەمانویستووە ئەو تەماتەیە وەك خۆراك بەكار بێنین، چونكە دەمانەوێت لای خۆمان جارێ بیهێڵینەوە، لەناو خەڵكدا ئەو تەماتەیە ناو نراوە (دووپشكە تەماتە)” ئامانج وای گوت.

هاوكات بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی پێنجوێن، كە وێنەیەكی تایبەت دراوەتە “وشە”، ئەمساڵ بەرهەمهێنانی تەماتە لەو ناوچەیەدا، بەهۆی هەڵكەوتەی كەشوهەوا و زەویەوە، گەیشتووەتە (500) هەزار تۆن، ئەو رێژەیە زۆرە بەراورد بە ماوەی دوو ساڵی رابردوو، لە كاتێكدا ساڵی 2015 بەرهەمی تەماتەی سنووری پێنجوێن بریتی بووە لە(200) هەزار تۆن و ساڵی 2016 گەیشتووەتە (300) هەزار تۆن.

گوندی گۆخلان دەكەوێتە سنووری شارەدێی گەرمك و نزیكەی (40) كیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆكەی پێنجوێنەوە دوورە، هاوكات بەهۆی سروشت و لەباری كەشوهەوای لە وەرزی هاویندا، ساڵانە زیاتر لە سێ هەزار جووتیار سەرقاڵی كاركردنن لە زەویە كشتوكاڵییەكان و بەو هۆیەشەوە بڕێكی زۆری میوە و سەوزە و تەماتەی خۆماڵی بەرهەم دێنن و لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ساغ دەكرێنەوە، بەڵام بەشێكی تریشی بەهۆی سەرما و نەبوونی بازاڕەوە لەناو دەچن.

جووتیارانی پێنجوێن و كوردستان بەردەوام گلەیی ئەوە دەكەن كە وەزارەتی كشتوكاڵ رێزی ماندووبوونیان ناگرێت و بەهۆی هەڕاجكردنی بەرهەمەكانیان، قازانج ناكەن، ئەوەش بەهۆی سنووردار نەكردنی هاوردەی بەرهەمی توركی و ئێرانی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بۆچی زۆر کەس ده‌مژمێرێ ل دەستێ چەپى دکن؟

Lalish Duhok

بۆچی ره‌نگێ ترومبێلا تاکسی زەرە؟

Lalish Duhok

سەرێ دووێ بۆ مشکه‌كى هاته‌ چاندن

Lalish Duhok