شبكة لالش الاعلامية

ھەزار و 197 دەرچوويێن زانکۆيێ دێ ئێنه‌ دامەزراندن

ھەزار و 197 دەرچوويێن زانکۆيێ دێ ئێنه‌ دامەزراندن

باسنيوز:

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات کە ئەنجومەنی وەزیریان رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ھەزار و

197 دەرچوو پیشان دا.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە، تێدا ھاتووە: “لەسەر پێشنیازی وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی ھەزار و ١٩٧ لە دەرچووانی یەکەم، دووەم و سێیەمی زانکۆکان نیشاندا”.

لەو راگەیەندراوەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: “بۆ ئەو مەبەستەش و بەپێیی نووسراوی ژمارە (4146) کە لە ڕێککەوتی 20/9/2017 بە ئیمزای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دەرچووە، وێنەیەکی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردراوە بەدامەزراندنی دەرچووانی (یەکەم، دووەم و سێیەم) لەسەر ئاستی پەیمانگە حکوومییەکانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥)،‌ کە ژمارەیان ھەزار و ١٩٧ دەرچووە”.

لە نووسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دراوە کە ئەو ژمارەیە لەسەر میلاکی ھەمان زانکۆ و پەیمانگەکانی خۆیان بە مووچە و ناونیشانی شایستە داراییان و بەپێی بڕوانامەکانیان لە ڕێککەوتی دەسبەکاربوونیان کاروباری دامەزراندنیان بۆ ڕایی دەکرێ.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خه‌لیج‌ ئۆنلاین: خەلکێ مووسل ب بەشدارييا پێشمەرگەى دلخۆشن، بەلێ ب حەشدا شەعبی تێک دچن

Lalish Duhok

دژه‌ تیرۆرا كوردستانێ زانیاری ل ‌سه‌ر هێرشا ئه‌ڤرۆ یا ل سه‌ر فڕۆكخانا هه‌ولێرێ به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا دارایی ده‌رماله‌ك ب رێژا 45% بوڤان ده‌رچوویان دێ هێته‌ مه‌زاختن

Lalish Duhok