شبكة لالش الاعلامية

هەوله‌كا مالیکی بۆ دوورخستنا فراکسیۆنا پارتی ل پەرلەمانێ عێراقێ ئاشکه‌را دبت

هەوله‌كا مالیکی بۆ دوورخستنا فراکسیۆنا پارتی ل پەرلەمانێ عێراقێ ئاشکه‌را دبت
باسنيوز:
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەلایەن لایەنگرانی نووری مالیکییەوە هەوڵێك بۆ دوورخستنەوەی فراکسیۆنی پارتی هەیە و فراکسیۆنی پارتیش هەوڵەکە ئاشکرا دەکات.

نەدا مێرگەسۆری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ (باسنیوز) گوتی: “لایەنی نووری مالیکی لەناو پەرلەمانی عێراق لە هەوڵی ئەوە دان فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوور بخەنەوە”.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد: “هەوڵەکە ڕەنگە بە فەسڵکردنی سەرجەم پەرلەمانتارانی پارتی بێت، یان ڕێگەگرتن بێت لە بەشدارییان لە کۆبوونەوەی پەرلەمان، هەرچەندە ئەوان پاساوی ئەوەیان هێناوەتەوە کە پەیوەندیی بە ڕیفراندۆمەوە هەیە، بەڵام ئەگەر ڕێگەگرتیان لە ئێمە لەسەر ڕیفراندۆم بێت بۆ ئێمە مایەی شانازییە و فەخری پێوە دەکەین، بەڵام لە هەمانکاتدا پەرلەمانتارانی پارتی دەنگی خەڵکیان هێناوە و بە خێر و سەدەقەی کەسانی دیکە نەچوونەتە پەرلەمان تا ڕێگرییان لێ بکەن”.

ئەوەشی خستە ڕوو: “هێشتا عەقڵیەتی شۆڤێنی و تایفەگەری لە پەرلەمانی عێراق دەیەوێت خۆی بسەپێنێت و ناشیانەوێت ئەوەی پێی دەگوترێت هاوبەشی، کەس هاوبەشیان بێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حەشدا شەعبی، هەوا دەسته‌سه‌ركرنا كوردان ل كەركووكێ دەست پێ دكت

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: ئارمانجا سەرەكی یا تاوانا هەلەبچە نەهێلانا ناسناما گەلێ كوردستانێ بوو

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی و كونسلێ گشتیێ یۆنانێ ل هه‌رێما كوردستانێ کۆمبوون

Lalish Duhok