ژبه‌ر ڤان 10 هۆكاران ده‌ستا ژ عه‌ده‌سا چاڤى به‌رده
K24 – هه‌ولێر:
له چوارچێوه‌ى به‌كارهێنانى كه‌رسته‌كانى ئارايشت و جوانكاريدا لاى هه‌ندێك له ئافره‌تان به‌كارهێنانى عه‌ده‌سه‌ى پلاستيكى بۆ گۆڕينى ره‌نگى چاو بووه‌ته ديارده، پزيشك و شاره‌زايانيش هۆشدارى ده‌ده‌ن و خانمان له مه‌ترسييه‌كانى به‌كارهێنان و كهمتهرخمى نواندن له به‌كارهێنانى ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، به‌و پێيه‌ى چاو يه‌كێكه له هه‌ستيارترين ئه‌نجامه هه‌سته‌وه‌ره‌كانى جه‌سته.
زيانه‌كانى عه‌ده‌سه‌ى پلاستيكى:
يه‌كه‌م: ئاگادارى برينداربوون، رووشانى خانه و موولولهكانى چاوت به. پێويسته پێش به‌كارهێنانى ده‌ستت به باشى شوشتبێت. ئه‌گه‌ر نينۆكت كورت بێت ره‌نگه ئه‌زيه‌تى چاوت بدات.
دووه‌م: بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و پارچه پلاستيكه له‌سه‌ر رهشێنهى چاوت ده‌بێته هۆى درووستبوونى برين له چاودا. كار له بيلبيلهى چاو ده‌كات و ده‌بێته هۆى كوێرى، چونكه ئه‌و پارچه پلاستيكه كه بۆ جوانكارى به‌كارى ده‌هێنيت رێگه نادات ئۆكسجينى پێويست بگاته چاوت.
سێيه‌م: له كاتى به‌كارهێنانى عه‌ده‌سه‌دا پێويسته ئاگادار بيت له به‌كارهێنانى ده‌رمان و حه‌پ خواردن، چونكه هه‌ندێك ده‌رمان راسته‌وخۆ كاريگه‌رى نه‌رێنيان له‌سه‌ر چاو هه‌يه. بۆنموونه داوو ده‌رمانى رێگرتن له منداڵبوون، كاريگه‌رى له‌سه‌ر ههستيارى چاو هه‌يه و واده‌كات چاو وشك بێت. هه‌روه‌ها ئهسپرينيش به‌كارمه‌هێنه.
چواره‌م: جۆرى گيراوه‌ى تايبه‌ت به پاراستن و هه‌ڵگرتنى عه‌ده‌سه هه‌يه، ورياى ئه‌و گيراوانه به، له مێژووى بهسهرچوونيان دڵنيا به‌ره‌وه. زۆر جۆريان هه‌يه خۆت له كوالێتى نزمهكانيان بپارێزه، ئه‌و شله‌يه راسته‌وخۆ كاريگه‌رى له‌سه‌ر چاوت درووست ده‌كات.
پێنجه‌م: ئه‌و خانمانه‌ى چاويان وشكه، به‌كارهێنانى عه‌ده‌سه زيانى زۆرتريان پێده‌گه‌يه‌نێت، چونكه ئه‌و پارچه پلاستيكهى به گلێنه‌ى چاودا ده‌درێت، ناهێڵێت ئۆكسجينى پێويست بگاته چاو. به يه‌كجارى ده‌بێته هۆى وشكهه‌ڵاتنى چاو.
شه‌شه‌م: پێش ئه‌وه‌ى مكياژ بكه‌يت عه‌ده‌سه دابنێيت باشتره له‌وه‌ى مكياژ بكه‌يت و پاشان عه‌ده‌سه دابنێيت. بۆ ئه‌وه‌ى هيچ گه‌ردێكى مكياژهكه نه‌چێته چاوت، چونكه مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌ندرووستى چاوت درووست ده‌كات.
حه‌وته‌م: نابێت عه‌ده‌سه‌ى چاو له ئارايشتگهكان دابنرێت و به‌كاربهێنرێت. چونكه ره‌نگه مادده‌ى كيميايى زيانخه‌ڕۆ له‌سه‌رى بنيشن و كاتێك ده‌كرێته چاو زيانى گه‌وره به چاو بگه‌يه‌نن. هه‌روه‌ها پێويسته ئه‌و پارچه پلاستيكه دوور بخرێته‌وه له به‌كارهێنانى وشككهرهوهى قژ.
هه‌شته‌م: به‌شێك له خانمان له كاتى چوونه ده‌ره‌وه عه‌ده‌سه ده‌كه‌نه چاويان، به‌ڵام باشتر وايه بۆ ده‌ره‌وه، چاويلكه‌ى تايبه‌ت به دژه خۆر له چاو بكرێت، چونكه به به‌رده‌وامى كه‌شوهه‌واى كراوه، تۆز و گه‌ردى جۆراوجۆرى تێدايه و به‌رچاو ده‌كه‌ون و ئه‌گه‌ر بگه‌نه ئه‌و پارچه پلاستيكه ده‌بنه مه‌ترسى بۆ سه‌ر ته‌ندرووستى چاو.
نۆيه‌م: له كاتى خۆشووشتن و مهلهوانيدا به‌كارهێنانى عه‌ده‌سه زيانى زۆرى هه‌يه به تايبه‌تى له كاتى مه‌له‌كردن له ناو مه‌له‌وانگه‌دا چونكه ئاوه‌كه‌ى رێژه‌يه‌كى زۆر كلۆرى تێدايه و ئه‌و مادده‌يه‌ش راسته‌وخۆ كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئه‌و پارچه پلاستيكه درووست ده‌كات كه له‌سه‌ر چاو دانراوه.
ده‌يه‌م: ئه‌و خانمانه‌ى عه‌ده‌سه به‌كارده‌هێنن ده‌بێت ئاگادار بن، نزيكى جگه‌ره كێشه‌كان نه‌بنه‌وه و خۆيان له شوێنى دوكهڵاوى بپارێزن، چونكه ئه‌و دووكه‌ڵه راسته‌وخۆ ده‌بێته هۆى رووشان و برينداربوونى چاو.
هه‌ر بۆيه پێويسته خانمان له كاتى درووستبوونى هه‌ر كێشهيهكدا له بينين يان هه‌ستكردن به سووتانه‌وه و ههستيارى سه‌ردانى پزيشك بكه‌ن.
زۆرترین بینراو
24 کاتژمێر
هەفتەی رابردوو
مانگی رابردوو
01 دیاردەیەكی گەردوونی روودەدات
02 كەشناسی پێشبینیەكانی كەشوھەوای راگەیاند
03 به ڤیدیۆ.. له په‌خشی راسته‌وخۆ ده‌بێته شه‌ڕ
04 كچێكی تورك له‌كاتی گۆرانی گوتندا مرد
05 نابینایەك كاری چاوساغێك دەكات
06 “عێراق حه‌وته‌م وڵاتی خراپی جیهانه بۆ ژیان”
وتار
دەربارەی ئەحمەد کایە و رەسیزمی هونەرمەندانی تورك بەهرەیەکی شاراوەی مەزنی هەبوو. ئەو شعری دەنووسی، مۆسیقای دەژەنی، ئاوازی دادەنا و گۆرانی دەگوت زیاتر tf دەربارەی ئەحمەد کایە و رەسیزمی هونەرمەندانی تورك مه‌غدید سه‌پان له‌شكری عروبه، بشفڕێ بۆ كورد بێگانه‌یه!
به‌رزان عه‌لی حه‌مه:
له‌شكری عروبه، بشفڕێ بۆ كورد بێگانه‌یه!
پیلانگیرییهكهیان بۆ دروستبوونی خولی دوو ئیداره‌یی شكستی هێنا
ئەسعەد ئیسماعیل:
پیلانگیرییهكهیان بۆ دروستبوونی خولی دوو ئیداره‌یی شكستی هێنا
كاتی مانۆڕی سیاسییه !
ئاسۆ عه‌بدوللـه‌تیف:
كاتی مانۆڕی سیاسییه !
SideBarReaderLeft
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
