شبكة لالش الاعلامية

دەرمانه‌كێ نوو بۆ چارەسەريا شەکرێ هاته‌ پەسەندکرن

دەرمانه‌كێ نوو بۆ چارەسەريا شەکرێ هاته‌ پەسەندکرن

رووداو-سلێمانی

دەزگای خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA) دەرمانێکی نوێی پەسەندکرد بۆ چارەسەری شەکرە کە کۆمپانیای (نۆڤۆ نۆردیسک)ی دانمارکی درووستیکردووە و بە (ئۆزێمپیک) ناسراوە.

ناوی زانستیی دەرمانەکە (سیماگلوتاید) ە و سەر بە گرووپێکە لە دەرمان کە بە (glucagon-like peptide-1 (GLP-1) analogs) ناسراون. ئۆزێمپیک هاوشێوەی هۆرمۆنێکی ریخۆڵەیە کە هانی درووستکردنی هۆرمۆنی ئینسۆلینی سووتێنەری شەکر دەدات.

دەرمانەکە بەشێوەی دەرزییە و کەسەکە هەفتانە تەنیا یەکجار لەخۆی دەدات، بەڵام نۆڤۆ نۆردیسک هیوادارە لە داهاتوو بەشێوەی حەبیش دروستیبکات.

پێشتووتر دەرمانی لەم گرووپە لەلایەن کۆمپانیاکانی دیکە درووستکراون، بەڵام جیاوازیی ئەم دەرمانە ئەوەیە؛ هاوکات لەگەڵ رێکخستنی ئاستی شەکری خوێن، سوودی بۆ دڵ و بۆڕییەکانی خوێن هەیە و یاریدەی دابەزاندنی کێشیش دەدات.

پیشبینیدەکرێ تاکو ساڵی 2023 فرۆشی ئەم دەرمانە نوێیە بگاتە 3.17 ملیار دۆلار و بە گشتی کۆمپانیای نۆڤۆ نۆردیسک 60%ی بازاڕی دەرمانەکانی ئەو گرووپە کۆنترۆڵ بکات کە دەرمانە بەشێکە لێی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مرۆڤ دشێت د زكێ ئه‌ردى را بچيته‌ ئاليێ دى يێ به‌رانبه‌رى خۆ؟

Lalish Duhok

شاهجوانا ئینگلتەرا ھنده‌ک نھێنيێن خۆ ل عێراقێ ديار دكت 

Lalish Duhok

چه‌ند رێنما بۆ بكارئينانا سۆپا غازێ ل مال

Lalish Duhok