شبكة لالش الاعلامية

بەرپرسه‌كێ وەزارەتا پێشمەرگەى: چوو رێككه‌فتنێن سیاسی و سەربازی دناڤبه‌را ھەولێر و بەغدا دا نینە

بەرپرسه‌كێ وەزارەتا پێشمەرگەى: چوو رێككه‌فتنێن سیاسی و سەربازی دناڤبه‌را ھەولێر و بەغدا دا نینە

باسنيوز:

بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و ھۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە ھیچ ڕێککەوتنێکی سیاسی و سەربازی لە نێوان ھەولێر و بەغدا نییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/12/2017، ھەڵگورد حیکمەت، بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و ھۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە، لە پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای گەیاند: “ھیچ ڕێککەوتنێکی سیاسی و سەربازی لە نێوان ھەردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراقدا نییە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لە سەر خەتە بۆ ئەوەی دەرگای نێوان ھەولێر و بەغدا بە داخراوی نەمێنێتەوە”.

بەرپرسی دەزگای رۆشنبیری و ھۆشیاریی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەشی خستە ڕوو: ” بە داخەوە چارەسەر نەکردنی پرسی کورد، بووەتە دۆسییەی حزبە سیاسییە عێراقییەکان لە بەغدا، کە بانگەشەی ھەڵبژاردنی پێوە دەکەن و ئێستا سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەوەندە لەسەر شاشەکان قسە دەکات، کەچی دانانیشێت لە کۆبوونەوەدا قسەکانی بکات”.

ئاشکراشی کرد: “ئەگەر عێراق بیەوێت بە رێگای سەربازی کێشەکانی چارەسەر بکات، ئەوا چارەسەر نابن و کێشەکانی قوڵتر دەبنەوە و چارەنووسی عێراقیش نادیار دەکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خوارنێن بله‌ز دبنه‌ ئه‌گه‌رێ قه‌له‌بوونا مرۆڤی

karwanhaji

پارێزگارێ نەینەوا: دێ رووبرووى گرفتا زارۆكێن بێ باب بين

Lalish Duhok

دوو رۆژ بێنڤه‌دانا فه‌رمى نه‌ 

Lalish Duhok