پارێزگهرێ دھۆک: بەغدا وەک پرسهكا سیاسی درێنته کەرتێ تەندروستيێ
ههولێر-KDP.info-![]()
ئەمڕۆ چهند پڕۆژەیهكی تەندروستی لە پارێزگای دھۆک دەکرێنەوە و پارێزگاری دھۆکیش لە کاتی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەیەکدا رایگەیاند، بەغدا وەک پرسێکی سیاسی دەڕوانێتە کەرتی تەندروستی و، بەھۆی ئاوارەکانی عێراقیشهوه بارگرانی کەوتووهتە سەر کەرتی تەندروستیی دھۆک.
ئەمڕۆ شهممه، لە سنووری پارێزگای دھۆک ژمارەیەک پڕۆژەی تەندروستی بەردی بناغەیان بۆ دادەنرێت و ژمارەیەکی دیکەش دەکرێنەوە، وهك (حەمزە رەزیکی) گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت، پڕۆژەکان پێکھاتوون لە دروستکردنی نەخۆشخانە و کردنەوەی بەشی نوێ بۆ خزمەتی نەخۆش و ھاووڵاتیان لە سنووری پارێزگای دھۆک، کۆی پڕۆژەکانیش بۆ خزمەتی ھاونیشتیمانیانن و کاریگەرییان لەسەر رەوشی تەندروستی دەبێت.
(فەرھاد ئەتروشی) پارێزگاری دھۆک، لە پڕێسکۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا جهختی كردهوه “سەرەڕای ھەبوونی شازدەھەزار برینداری شەڕی داعش و نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارەی عێراق لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام دکتۆر و کارمەندانی تەندروستی بەبێ مووچە دەوام دەکەن، ههڵبهته ئەوهش بەھۆی سیاسەتی حکوومەتی عێراق بەرانبەر بە ھاووڵاتیان و جیانەکردنەوەی پرسی تەندروستی لە پرسە سیاسییەکانه، جا بۆیه فەرمانبەرانی ئێمە باجی ئەوە دەدەن بەغدا کەرتی تەندروستی بە سیاسەتهوه گرێ داوە.”
بهگوتهی گوتەبێژی تەندروستیی دھۆک، پێشتر بڕیار بوو شەش نەخۆشخانەی نوێ لە پارێزگای دھۆک بکرێنەوە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر نەخۆشخانەکانی دھۆک و، ھاتنی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەكان، قورساییی زۆریان خستووهتە سەر کەرتی تەندروستی لە پارێزگای دھۆک.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
