شبكة لالش الاعلامية

روونشتنا بەردەوام مەترسیا مرنێ زێده‌ دكت 

روونشتنا بەردەوام مەترسیا مرنێ زێده‌ دكت 

رووداو- پزیشكی تۆ

ئەگەر دانیشتن جگەرەکێشان بێت، بەردەوام دانیشتن بۆ زیاتر لە 30 خولەک حاڵەتەکە خراپتر دەکات.

توێژینەوەیەکی نوێ لە سەنتەری پزیشكی زانکۆی کۆڵۆمبیا دەریخستووە ئەوانەی بۆ زیاتر لە 30 خولەک بەبێ هەستان دادەنیشن و کاری رۆژانەیان زۆربەی بە دانیشتن دەکەن، ئەوا مەترسی مردنیان بە هۆکارە جیاوازەکان زۆرترە.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، د، کیس دیاز لە زانکۆی کۆڵۆمبیا دەڵێت ئەگەر دانیشتن هەرچەند خراپبێت، بە هەستانە سەرپێ و جوڵانە لە هەر 30 خولەکدا جارێك، مەترسییەکە کەمدەکاتەوە. چونکە بەپێی گوتەی پزیشكەکە ئەوانەی زۆر دادەنیشن جەستەیان لەکار دەوەستێت و زیندەچالاکییەکانیان کەمدەکەن.

پزیشكە کۆڵۆمبییەکە روونیدەکاتەوە ماوەی دانیشتن زۆر گرنگە، چونکە چەندە دانیشتنی لەسەریەک و بەردەوام زۆرتر بن، هێندە مەترسی مردن زیاتر دەبێت، بەتایبەت لەدوای دانیشتنی بەردەوام بۆ زیاتر لە 90 خولەک.

سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵیت تەنانەت ئەوەی کە کەسێك وەرزش دەکات یان نا گرنگ نییە، بەڵکو پێویستە ئەوانیش لە نێون هەر 30 خولەکی دانیشتن جوڵەی بەردەوام بکەن و لانیکەم 1 خولەک هەستن جوڵە بکەن. چونکە وەرزش جوڵان دڵ کارادەکەنەوە و خوێنی زیاتر پەمپ دەکات، هەروەک مەترسی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی پەیوەست بەم مەترسییە گەورەیە کەمدەکاتەوە.

سەبارەت بەشێوازی جوڵەکردنەکە د. کیس دیاز دەڵێت دەتواندرێت تەنیا بە دانانی ئاگادارکەرەوەیەک لە رێگەی بەرنامەی مۆبایلەکەتەوە کاتەکانت بیربکەوێتەوە و لانیکەم بۆ خولەکێک جوڵە ئەنجامبدەیت.

چەندین توێژینەوەی پێشووتر لە کاریگەری ئەرێنی جووڵەکردنیان کۆڵیوەتەوە و رێکخراوی تەندروستی جیهانیش پێشنیازدەکات رۆژانە کەسێك 15-30 خولەک وەرزش یان رێکردنی گورج بکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌يوه‌نديا ئاژانسا ناسا لگه‌ڵ كه‌شتییه‌كا ئاسمانی هاته‌ برين  

Lalish Duhok

چار رێيێن بهێز بۆ رووبربوونا خه‌مان 

Lalish Duhok

هونه‌رمه‌ندێك 17 ساڵه‌ ئاوی نه‌خواردووه‌ته‌وه‌

Lalish Duhok