500 چه‌كدارێن داعشێن فه‌ره‌نسی ل عێراق و سووریا ماينه
K24 – هه‌ولێر:
جان ئیف-لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا رایگه‌یاند: “هێشتا 500 هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسی له عێراق و سووریا له‌ناو رێكخراوی داعشدا ماون و زۆر ئه‌سته‌مه رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ فه‌ڕه‌نسا بدرێت”.
لۆدریان به كه‌ناڵی “BFM TV”ـی فه‌ڕه‌نسی گوتووه: “له عێراق و سووریا 500 فه‌ڕه‌نسییه‌كی چه‌كداری داعش هه‌ن، به‌شێكیان به‌دیلگیراون و به‌شێكیان لێره‌و له‌وێ خۆیان شاردووه‌ته‌وه‌و ده‌یانه‌وێت بگه‌نه شوێنێكی دیكه، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ فه‌ڕه‌نسا به رێگه‌یه‌كی تایبه‌ت، كارێكی زۆر ئه‌سته‌مه”.
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردووداشدا، فلۆرانس بارلی، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا گووتی: “پێویسته كۆتایی به‌و ژماره زۆره تیرۆریسته بهێنین، ئه‌گه‌ر له شه‌ڕه‌كانیشدا بكوژرێن باشتره”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
