شبكة لالش الاعلامية

باشترین راهێنانێن بلندبوونا به‌ژنێ

باشترین راهێنانێن بلندبوونا به‌ژنێ

خەندان لایف-

بەرزی باڵا یەکێکە لە خواست و هیوا سەرەکیەکانی کچان و کوڕان پێش تەمەنی 20 ساڵی یان پێش ئەو تەمەنەی گەشەی باڵا دەوەستێت، بەڵام بۆ ئەوەی ئەم خەونەت بکەیتە راستی دەتوانیت پێش ئەو تەمەنە ئەم راهێنانانە ئەنجام بدەیت، چونکە هاوکاریت دەکات لایەنی کەم 2-3 سم زیادبکەیت.

1-راهێنانی کوبرا کە یەکێکە لە راهێنانە وەرزشیەکانی یۆگا، ئەویش پاڵکەوتنە لەسەر دەم بەرێکی پاشان بەرزکردنەوە شان و سکت هاوشێوەی وێنەکە و هەڵکێشانی سێ هەناسەی قوڵ.

2-راهێنانی دووەم بریتیە لە دانیشتن و راکێشانی قاچەکانت بۆ پێشەوە، دواتر بردنە پێشەوەی دەستەکانتە بۆ لای پێیەکانت وەک وێنەکە چەند جارێک، هاوکات دەکرێت هەمان راهێنان دووبارە بکەیتەوە بەڵام بە پێوە.

3-بووەستە لەسەر ئەژنۆ و دەستەکانت و سەرت بەرز رابگرە، پاشان وەک وێنەکە وەک کەوانێک بووەستە و بچۆرەوە سەر باری پێشوو، ئەم راهێنانە چەند جارێک دووبارە بکەرەوە بەڵام بە ئارامی و هەڵمژینی هەناسەی قوڵ.

4-باشترین راهێنان بۆ زیادبوونی باڵا خۆ هەڵواسینە، بەڵام هەوڵبدە 15-20 چرکە خۆت بەو شیشەوە بگرە کە خۆت پێ هەڵواسیوە، پاشان پشوو وەربگرە و دەست پێ بکەرەوە.

5-پاڵکەوە لەسەر پشت پاشان ئەژنۆکانت بەرز بکەرەوە وەک وێنەکە، هەوڵبدە 15-20 جار دووبارەی بکەیتەوە.

6-پەتپەتێن، کە یەکێکە لەو راهێنانانەی هەم سوودی هەیە هەم چێژی هەیە، کە دەتوانیت رۆژانە ئەنجامی بدەیت.

7-راهێنانی بەزرکردنەوەی قاچەکانت و پشت بە پاڵکەوتنەوە بۆ ماوەی 3 چرکە هاوشێوەی وێنەکە، پاشان بچۆرەوە باری ئاسایی.

تێبینی: هەوڵبدە راهێنانەکان لەلایەن راهێنەری شارەزاوە فێرببیت و لەخۆتەوە بەبێ شارەزابوون نەیکەیت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مفايێن ئاڤا ئه‌نه‌ناس بۆ  ساخله‌ميا له‌شى 

Lalish Duhok

نوشداره‌ك: خوارنا ده‌رمانان بێ نوشدار ئه‌ڤێ كاره‌ساتێ په‌یدا دكه‌ت

Lalish Duhok

مۆنالیزا بچووکا مووسلێ د تۆرێن جڤاکی دا بەربەلاڤ بوویە

Lalish Duhok