شبكة لالش الاعلامية

نەتەوەیێن ئێكگرتى: زۆر نیگەرانین ژ توندوتیژيێن ھەرێما کوردستانێ

نەتەوەیێن ئێكگرتى: زۆر نیگەرانین ژ توندوتیژيێن ھەرێما کوردستانێ
خەندان-

ئەمڕۆ چوارشەممە، یاریدەدەری کاروباری نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق یونامی(UNAMI) رایگەیاند، زۆر نیگەرانن لە توندوتیژی و پێکدادانەکانی خۆپیشاندانەکانی ھەرێمی کوردستان و داوای ھێمن بوونەوە لە ھەموو لایەنەکان دەکەن.

یونامی، ھەروەھا دەلێت”ئەو خەڵکەی ئەوێ مافی خۆیانە خۆپیشاندانێکی ھێمنانە بکەن و ئەرکی سەرشانی لایەنە دەسەڵاتدارەکانە، پارێزگاری لەھاوڵاتیە مەدەنیەکان و خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان بکەن”.

لەبەیاننامەکەدا ھەروەھا داوا لە لایەنە ئەمنییەکان کراوە کە کەمترین ھێز بەرامبەر خۆپیشاندەرەکان بەکاربھێنن و بەھەمان شێوە داوای لە خۆپیشاندەران کردووە بە ھێمنی و ئاشتی خۆپیشاندانەکانیان ئەنجام بدەن و” واز لە سوتاندان و خاپورکردنی بینا حکومی و حزبیەکان بھێنن”.

لە بەشێکی دیکەی، بەیاننامەکەدا باس لە داخستنی کەناڵی ئاسمانی (NRT) کراوە” داوا لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین رێز لە ئازادی رۆژنامەگەری بگرن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆكێ حكومه‌تێ كوژمه‌كێ پاره‌ى بۆ بجهئینانا چه‌ند پرۆژه‌یان ل سنۆرێ پارێزگه‌ها دهۆكێ ته‌رخانكر

Lalish Duhok

داخواز ژبریتانیا دئێته‌ كرن دەكرێت هنارتنا چەكى بۆ عێراقێ راگرت

Lalish Duhok

چاویشئۆغلۆ: ھێرشێن مە دێ ھەتا شنگال و قەندیلی چن

Lalish Duhok