شبكة لالش الاعلامية

“هێزێن عێراقی نیازا هێرشکرنێ هەیە و پێشمەرگە ژى د ئامادەباشیێ دایە”

“هێزێن عێراقی نیازا هێرشکرنێ هەیە و پێشمەرگە ژى د ئامادەباشیێ دایە”
ھەولێر-KDP.info-

بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێ، ھێزە عێراقییەکان نیازی ئەوەیان ھەیە ھێرش بکەنە سەر ھێزی پێشمەرگە و ھێزێکی زۆریشیان کۆ کردووەتەوە، بەڵام ھێزی پێشمەرگە بە ھەموو شێوەیەک لەئامادەباشیدایە و ڕووبەڕووی ھەر ھێرشێک دەبنەوە، کە لە لایەن ھێزە عێراقییەکانەوە بکرێتە سەریان.

عەمید (ھەڵگورد حیکمەت)، بەڕێوەبەری گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”ڕاستە کە ھێزی عێراقی و حەشدی شەعبی ھێزێکی زۆری لە سنووری مەخموور کۆ کردووەتەوە و نیازی ئەوەیان ھەیە کە ھێرش بکەنە سەر ھێزی پێشمەرگە و ھێزی پێشمەرگەش بە ھەموو شێوەیەک ئامادەکاریی خۆی کردووە بۆ ھەر ئەگەرێکی نەخوازراو.”

عەمید (ھەڵگورد حیکمەت) گوتیشی: ”ھیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و ھێزە عێراقییەکاندا نییە و ھێزی پێشمەرگەش ئامادەیە گەر ھێرشیان بکرێتە سەر بەرگری بکات و شەڕی ئەوان دەکات و ڕێگەش نادات پێشڕەوی بکەن.”

(حیکمەت) ڕوونیشی کردەوە: ئەوانە دەیانەوێت ئێمە بگەڕێینەوە بۆ هێڵی سەردەمی پێشووی نێوان هەرێم و بەعس، کە بە هێڵی ٣٦ ناسراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عێراقێ رۆژێن بێنڤه‌دانان زێده‌كرن

Lalish Duhok

ب هه‌لكه‌فتا سەرێ سالا نوو دوو رۆژ بێنڤه‌دان ل هه‌رێما كوردستانێ هاتنه‌ راگه‌هاندن 

Lalish Duhok

ئيرۆ55 سال ب سه‌ر شۆره‌شا ئه‌یلول دا ده‌رباز بوون

Lalish Duhok