شبكة لالش الاعلامية

عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکێ به‌رێ يێ یەمەن هاته‌ كوشتن 

عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکێ به‌رێ يێ یەمەن هاته‌ كوشتن 

رووداو – یەمەن

عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەن ئەمڕۆ (دووشەممە، 4-12-2017) لەلایەن حووسییەکانەوە کوژرا. رابەری حووسییەکانی نزیک لە ئێرانیش کوشتنەکەی بە “رۆژێکی مێژوویی” ناودەبات.

پارتی کۆنگرەی میللی کە ساڵح سەرۆکایەتی دەکرد، کوژرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح، سەرۆکی پێشووی یەمەنی لەسەر دەستی حوسییەکان پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، شەڕ دژی حووسییەکان بەردەوام دەبێت.

بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح سەری بریندارکراوە، بەڵام دیارنییە بەهۆی ئەو برینەوە گیانی لەدەستداوە یان نا.

کوژرانی سەرۆکی پێشووی یەمەن دوای ئەوە دێت، کە هەر ئەمڕۆ حووسییەکانی نزیک لە ئێران ماڵەکەیان لە ناوەڕاستی سەنعا تەقاندەوە.

ئەمڕۆ شەش رۆژ بەسەر شەڕێکی سەخت لەنێوان چەکدارانی حوسی و لایەنگرانی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح تێپەڕی، کە پێشتر هاوپەیمانی یەکدی بوون و ماوەی سێ ساڵە بەیەکەوە شەڕ لەدژی هاوپەیمانیی سەربازیی دژی حوسییەکان دەکەن، کە سعودیە سەرۆکایەتیی دەکات.

عەبدولمەلیک حووسی: رۆژێکی مێژووییە

رابەری حوسییەکانی یەمەن رایگەیاند، ئەمڕۆ شکستیان بە پلانگێڕییەکی گەورە هێناوە کە هەڕەشەیەکی جددی بوو لەسەر ئاسایش و سەقامگیری وڵات.

عەبدولمەلیک حووسی دەڵێت “ئامانجی روونی پلانگێڕان (کە مەبەستی هاوپەیمانێتیی عەرەبی بە رێبەرایەتیی سعودیەیە) ئەوە بووە کە هێزە دوژمنکارەکان بتوانن بەخێرایی دۆخەکە کۆنترۆڵبکەن، ئەوەش دوای ئەوەی شکستیان هێنا لە ئەنجامدانی لەماوەی سێ ساڵدا.

عەبدولمەلیک حووسی کوشتنی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح بە “رۆژێکی مێژوویی” ناوبرد و داوای لە خەڵکی یەمەن کرد نوێژی سوپاسگوزاری بکەن.

بەپێی زانیاری چەند ئاژانسێکی عەرەبی، چەکدارانی حووسی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح-یان گرتووە و دواتر کوشتوویانە.

پرۆفایلی عەلی عەبدوڵڵا ساڵح:

– ساڵی 1947 لەدایکبووە
– لە 1958 تاوەکو 1978 لەناو سوپادا بووە.
– لە 1978دا بە سەرۆکی یەمەنی باکوور هەڵبژێردرا .
– ساڵی 1982 پارتی کۆنگرەی میللی دامەزراند.
– ساڵی 1990 بووە سەرۆکی کۆماری یەمەن .
– هاوپەیمانێکی گرنگی سەددام حوسێن بوو.
– ساڵی 2012 دەستبەرداری پۆستەکەی بوو.
– دەسەڵاتەکانی دایە جێگرەکەی.
– لە کۆنتڕۆڵکردنی سەنعا لە 2015 یارمەتی حوسییەکانی دا.
– لە 2016دا لەگەڵ حوسییەکان هاوپەیمانییان دژی هێزەکانی سەر بە حکومەتی یەمەن راگەیاند.
– لە کۆتایی تشرینی دووەمی 2017 شەڕی چەکدارەکانی لەگەڵ حوسییەکان دەستیپێکردەوە.
– لە 4ی کانوونی یەکەمی2017 لە یەمەن لەلایەن حوسییەکان کوژرا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمیسیۆنێ دەرگەهێ تۆمارکرنا بەربژێران بۆ هەڵبژاتنێن پەرلەمانێ کوردستانێ ڤه‌كر 

Lalish Duhok

راگه‌هاندنا عيراقى به‌ربژارێ پارتى بۆ پۆستێ سه‌رۆك كۆمارى ئاشكه‌را دكن

Lalish Duhok

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ لگەڵ شێخ محەممەد بن راشد کۆمبوو

Lalish Duhok