شبكة لالش الاعلامية

به‌غدا كۆمپانى و كارگه‌هێن كوردستانێ سزا دده‌ت

به‌غدا كۆمپانى و كارگه‌هێن كوردستانێ سزا دده‌ت
K24 – ھەولێر

به‌ بڕیارێكی حكومه‌تی به‌غدا ده‌بێت كۆمپانیا و كارگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دووباره‌ مۆڵه‌ت له‌ حكومه‌تی به‌غدا وەر‌بگرنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر نا رێگه‌یان پێنادرێت له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی به‌غدا كار بكه‌ن، ئه‌م بڕیاره‌ش له‌لایه‌ن كار به‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دژی خه‌ڵكی كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت و به‌بڕیارێكی سیاسی ده‌زانن، نه‌وه‌ك بڕیارێكی كارگێڕی.

دارا جه‌لیل خه‌یات، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر بە كوردستان24 راگەیاند: “ئەو بڕیارەی بەغدا كێشە بۆ كارگە و كۆمپانیاكانی ھەرێمی كوردستان دروست دەكات، ھیواخوازین ھەردوولا بگەنە رێككەوتنێك و ئەو بڕیارە جێبەجێ نەكرێت و كارئاسانی بۆ بازرگانان بكرێت”.

ھەر لەبارەی ئەو بڕیارەی بەغدا، عه‌بدولڕه‌زاق عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشەسازی بە كوردستان24 گوت: “ساڵێك لەمەوبەر لێك تێگەیشتن لەنێوان ھەردوولامان واژووكراوە، بۆ ئەوەی ئەو كارگانەی لای ئێمە مۆڵەت وەردەگرن ئەوان ھاوكاریان بكەن”.

له‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ هه‌ریمی كوردستان، حكومه‌تی به‌غدا چه‌ندین رێوشوێن و بڕیاری دژی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان گرتووه‌ته‌به‌ر و سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ش له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، به‌بڕیاری سیاسی و ناده‌ستووری له‌قه‌ڵه‌مدراون، داواش ده‌كه‌ن كه‌ حكومه‌تی به‌غدا كێشه‌كان له‌سه‌رمێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكات و ده‌ست له‌ سزادانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵبگرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئالپئارسڵان بایراکتار: ل گەڵ هەولێر و بەغدا ل سەرهێڵین بۆ دەستپێکرنا هنارتنا پترۆلێ

Lalish Duhok

رێنمایێن نوى بۆ وه‌رگرتنا ڤیزه‌یا توركیا ده‌ركه‌فتن

Lalish Duhok

پشتیوان سادق: كێشه‌یا پاشكه‌وتا مووچه‌ى نامینیت

Lalish Duhok