شبكة لالش الاعلامية

پشتى داعش ئێكه‌م جەژنا ژ دایکبوونا مەسیح ل موسل ب رێڤەچوو

پشتى داعش ئێكه‌م جەژنا ژ دایکبوونا مەسیح ل موسل ب رێڤەچوو
خەندان-

بەئامادەبوونی مەسیحیەکان و موسوڵمانەکانی خەڵکی شاری موسڵ، یەکەم جەژنی لەدایکبوونی مەسیح، لەدوای ساڵی ٢٠١٣ەوە لەو شارە بەرێوەچوو دوای نەمانی داعش لە شارەکە.

بۆ یەکەم جار دوای کۆنتڕۆڵکردنی، ئەوشارە لەمانگی تەموزی ئەمساڵ لە دەستی داعش، نوێژخوێنان لەکەنیسەی”مار بولس”ی کلدانی لەموسڵ کۆبوونەوەو ئاھەنگی جەژنەکە بەرێوەچووە لەژێر رێوشوێنی ئەمنی تونددا.

لویس ساکو، قەشەی کلدانییەکان لەجیھان داوای لەئامادەبووان کرد کە بۆ ئاشتی و سەقامگیری مووسڵ و گشت عێراق نوێژبکەن.

دیواری کەنیسەکە بەپەردەی سپی و سوور داپوشران بۆ شاردنەوەی ئاسواری شەڕی دژی داعش و ھێزێکی ئەمنی لەنزیک کەنیسەکە لە سەر رێگای سەرەکی لەرۆژھەلاتی شارەکە ئامادەبوون.

لەئەنجامی ھێرشەکانی داعش، بۆسەر کەمینەکانی پارێزگای نەینەوا بە تایبەت ئێزیدییەکان و مەسیحییەکان و لەناویاندا کلدانی و سریانی بووەتە ھۆی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵ لەناوچەکانی دەشتی نەینەوا.

دوای ٩مانگ لەشەڕی سەخت ھێزەعێراقیەکان لە ١٠ی مانگی تەموزی ئەمساڵ، کۆنتڕۆڵکردنی تەواوی موسڵ-یان راگەیاند.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حوکمەتا هەرێمێ: دێ کارئاسانیێ بۆ ڤەگەراندنا تەرمێن وان کەسان کەین یێن د دەریا ئیجە دا خەندقین

Lalish Duhok

حكوومه‌تا عێراقێ زێده‌تر ژ 661 ملیۆن دۆلارێن گه‌نمێ جۆتیارێن كوردستانێ قه‌رداره‌

Lalish Duhok

“پێكهاتێن جودايێن دەشتا نەینەوا، لگەل پرۆژە و بەرنامێ داهاتى يێ هەرێما كوردستانێ نه‌”

Lalish Duhok