عێراق ل رێزا پێشيێ يا گه‌نده‌لترین وه‌لاتێن جیهانێ دايه
K24 – هه‌ولێر:
عێراق له ریزی پێشه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی جیهان دێت، دوای ئه‌وه‌ی له ریزبه‌ندی 11ه‌هه‌م هاته ده‌ره‌وه و ئێستا لیستی ده یه‌كه‌م گه‌نده‌ڵه‌ترینانى گرتووه له جیهان.
رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، كه باره‌گای له به‌رلینه، ئه‌ندامێتی عێراقی له رێكخراوه‌كه‌دا هه‌ڵپه‌ساردووه و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ند نه‌بوون و جێبه‌جێنه‌كردنی ژماره‌یه‌ك بڕگه و خاڵی تایبه‌ت به رێكخراوه‌كه.
به گوێره‌ی دوایین راپۆرتی رێكخراوه‌كه، عێراق پابه‌ند نه‌بووه به 22 خاڵ و تا ئێستاش نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستی پێوه‌ری دیاریكراو، كه 15 خاڵه، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك زانیاری و ورده‌كاری له باره‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ی نه‌وت نه‌داوه.
وه‌ك رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زانیاری له باره‌ی تێچووی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و نه‌وته‌ش نه‌داوه، كه هه‌نارده‌ی ده‌كات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
