شبكة لالش الاعلامية

“وەزیرێ ناڤخۆيا عێراقێ هەولێن ڤه‌کرنا فرۆکخانێن هەرێمێ دده‌ت”

“وەزیرێ ناڤخۆيا عێراقێ هەولێن ڤه‌کرنا فرۆکخانێن هەرێمێ دده‌ت”
بەغدا-KDP.info-

ئەمڕۆ شاندێکی ڕەگەزنامە و پاسپۆرتی ھەرێمی کوردستان لە شاری بەغدا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کۆ بووەوە و ئەندامێکی شاندەکەش دەڵێ، وەزیری ناوخۆ بەڵێنی چارەکردنی گرفتەکانی پێ داوین و لە ئەنجومەنی وەزیرانیش دەنگ بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان دەدات.

عەمید (عەبدولڕەحمان گەردی)، بەڕێوەبەری گشتیی ڕەگەزنامەی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”ئەمڕۆ شاندی فەرمانگەکانی پاسپۆرتی ڕەزگەنامەی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ (قاسم ئەعرەجی)، وەزیری ناوخۆی عێراق لەبارەی چەند پرسێک کۆ بووینەوە و لە کۆبونەوەکەدا چەندین کێشەمان خستە بەردەمی وەزیری ناوخۆ و ئەویش بەڵێنی بە ئێمە داوە لیژنە بۆ کێشەکانی فەرمانگەی پاسپۆرت و نشینگە و ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان پێک بێت و ھەر گرفتێک ھەیە لە کاروبارەکاندا چارە بکرێن، دواتر چەندین پێشنیارێک بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی پاسپۆرت و ڕەگەزنامە درانە وەزیری ناوخۆی عێراق.”

لەبارەی پرسی کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستانەوە، عەمید (عەبدولڕەحمان گەردی) ئاماژەیشی دا: ”یەکێک لە داواکارییەکانمان بۆ وەزیری ناوخۆی عێراق کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و سلێمانی بوو، (قاسم ئەعرەجی) بەڵێنی ئەوەی پێ داین بڕیارەکە لەدەست ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە، بەڵام ھەرکاتێک خرایە دەنگدانەوە، دەنگ بۆ کردنەوەی دەدات و داواکاریی ئێمەش بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان دەگەیەنێتە حکوومەت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حوكمه‌تا ئیتالیا دێ پرۆژه‌یێن ساخله‌میێ دهۆكێ ئه‌نجام ده‌ت

Lalish Duhok

سەرۆکێ لژنا پەروەردێ: مەترسی ل سەر پرۆسا پەروەردێ ل کوردستانێ هەیە

Lalish Duhok

وەزارەتا پەروەردێ بریاره‌ك دەركر

Lalish Duhok