ده‌سته‌يا گه‌شتوگوزارا هه‌رێمێ: رسومات لسەر جيێن گەشتیارى دێ ئێنه كێمكرن
نوچەنێت: تایبەت
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایدەگەیەنێت، به‌مه‌به‌ستی و پێشخستنی كه‌رتی گەشتیاری هاوکاری کەرتی تایبەت، بڕیارمانداوە بە کەمکردنەوەی رسوماته‌كان لەسەر شوێنە گەشتیارییەکان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەماوەی رابردوودا بۆ پێشخستنی کەرتی گەشتیاری ئاسانکاری بۆ کەرتی تایبەت کردووە. بۆئەوەی پڕۆژە گەشتیاریەکانیان لەهەرێمی کوردستان زیاتربکەن. به‌پێی ئاماره‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار له سه‌ره‌تای ساڵی 2017وه تاکو مانگی ئه‌یلولی رابردوو، زیاتر له‌دوو ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی كوردستانیان كردوه، لەو مێژوە بەدواوە هاتنی گەشتیاران کەمیکردووە.
لەلێدوانێکی تایبەت بەنوچەنچەنێت، نادر رۆستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، لەبارەی گۆڕانکاری لەرسوماتی سەر شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێم رایگەیاند”بڕیارمانداوە بە کەمکردنەوەی رسوماته‌كان لەسەر شوێنە گەشتیارییەکان، به‌ڕێژه‌ی لە 50% له‌سه‌ر شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ناوشار و 70% له‌سه‌ر شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار”.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم، لەبارەی هۆکاری کەمکردنەوەکە گوتی”بۆئەوەی بتوانرێت هاوکاری کەرتی تایبەت بکرێت لە بواری گەشتیاری، تاوەکو لەم بارودۆخە ئابورییە قورسەی، کەتێی کەوتووین، نەبێتە هۆی وەستانی پڕۆژە گەشتیارییەکان و لاوازبوونی کەرتی گەشتیاری”.
نادر رۆستی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، کە قەیرانی، دۆخی سیاسی و داخستنی فڕۆکە خانەکانی هەرێم گاریگەری زۆری هەبووە لەسەر هاتنی گەشتیاران، چونکە هەموو ئەو رێگایانەی گەشتیاری پێدا دێتە هەرێمی کوردستان داخراوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
