مووچێ كه‌سوكارێن شه‌هیدان و ئه‌نفالكريان نائێته پاشكه‌فتكرن
كوردستان تيڤى:
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان رایده‌گه‌ێنێ، تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان نییه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كرد، بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان پاشه‌كه‌وت بكرێت.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌یه‌ك كاتدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ری خۆیان و مووچه‌ی وارسی شه‌هید وه‌رده‌گرن ، یه‌كێك له مووچه‌كانیان ده‌بڕدرێت، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئه‌م پرسه ده‌بێ له په‌رله‌مان یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و یاسای بۆ ده‌ربچێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
