لسه‌ر هه‌ساره‌یه‌كا ديتر ئا‌ڤ هاته ديتن
وشه:
چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته ئاژانسی گه‌ردوونناسی ئه‌مه‌ریكی “ناسا” له‌سه‌ر مانگی زه‌وی ئاو و به‌فری دۆزییه‌وه، به هه‌مانشێوه رای گه‌یاند و به‌ڵگه‌یان ده‌ست كه‌وتووه كه له‌سه‌ر یه‌كێك له مانگه‌كانی هه‌ساره‌ی موشته‌ری ئاو هه‌یه و زه‌ریای تێدایه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كیی “nasa” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له بوونی ئاو ده‌كات كه له‌سه‌ر مانگی یۆرۆپا و ده‌ڵێت، یه‌كێك له مانگه‌كانی مانگی موشته‌ری كه به یۆرۆپا ناسراوه، زۆر به مانگی زه‌وی ده‌چێت له ڕووی دره‌وشانه‌وه و هه‌بوونی ئاو و زه‌ریا له‌سه‌ری، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕوون كراوه‌ته‌وه كه به‌فر و ماده‌ی ئاسن له‌سه‌ر ئه‌م مانگه دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی روونكردنه‌وه‌كانی زاناكانی گه‌ردوونناسی، تا ئێسته‌ش ڕێك نه‌كه‌وتوون له‌سه‌رئه‌وه‌ی یۆرۆپا مانگه یان هه‌ساره‌یه.
به‌پێ ناسا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاندووه، زانایانی گه‌ردوونناسی ده‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته زانستییه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه به‌هۆی چاودێریكردنی مانگی یۆرۆپا ده‌ستیان كه‌وتووه و به‌ڵگه‌ی بوونی چالاكییه‌كیان له‌سه‌ر رووی مانگه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری هه‌ساره‌ی موشته‌ری ده‌ستكه‌وتووه كه پێوه‌سته به بوونی زه‌ریاوه له‌سه‌ر ئه‌و مانگه.
مانگی “یۆرۆپا” گه‌وره‌ترین مانگی هه‌ساره‌ی موشته‌رییه و خاوه‌نی 67 مانگه، به‌هۆی ته‌لیسكۆبی زه‌به‌لاحی “هابڵ” ساڵی 2013 ئاشكرابوو كه هه‌ڵمی ئاو له‌سه‌ر ئه‌و مانگه هه‌یه و ئه‌وكاته وا باس كرا كه دۆزینه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار و گرنگیان ده‌ست كه‌وتووه.
زانایان پێیان وایه، ئه‌گه‌ری زۆره له‌سه‌ر مانگی یۆرۆپا، ژیان هه‌بێت و به‌گوێره‌ی چه‌ند ئه‌گه‌رێك ئه‌وه خراوه‌ته روو، له‌وانه‌یه له‌و زهریایانهدا بوونه‌وه‌ر هه‌بن و ژیان هه‌بێت، به‌ڵام تا ئێسته‌ش ئه‌وه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه كه ژیان بوونی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و مانگه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
