شبكة لالش الاعلامية

سبەی سایلۆيا سلێمانيێ دێ ئێته‌ په‌قاندن

سبەی سایلۆيا سلێمانيێ دێ ئێته‌ په‌قاندن

SNN:

بڕیارە سبەینێ سایلۆی سلێمانی بتەقێندرێتەوەو شوێنەكەشی بكرێتە پڕۆژەیەكی بازرگانی، كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكەش رایدەگەیەنێت بەرپرسیارێتی هەر زیانێك دەگرێتەئەستۆ كە بەهۆی تەقینەوەكە بەر دەوروبەری شوێنەكە بكەوێت.

رێباز هیوا رەئوف، بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی كۆمپانیای هیوا رەئوف، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سبەینێ 2ی 2ی 2018، سایلۆی سلێمانی دەتەقێندرێتەوەو هەموو ئامادەكارییەكانیش بۆ ئەو مەبەستە تەواو بووە.

وتیشی: پێشتر دەوروبەری سایلۆكە ئاگادار كراونەتەوە، بەڵام شوێنە نزیكەكان جارێكیتر ئاگادار دەكرێنەوەو هێزە ئەمنیەكان و قائیمامیەت و پارێزگای سلێمانیش هاوكاری تەواویان كردووین.

بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە، دڵنیاییشیدا كە تەقینەوەكە هیچ زیانێك بە دەوروبەری شوێنەكە ناگەیەنێت، راشیگەیاند:” بەرپرسیارێتی هەر زیانێك هەڵدەگرین.

لای خۆشیەوە، ئاری ئەحمەد ئەندازیار و بەڕێوەبەری پڕۆژەكە، رایگەیاند: كۆمپانیایەكی توركی لەگەڵ كۆمپانیای ASI ی ئەمریكی، پڕۆسەی تەقینەوەكە بەشێوی كۆنترۆڵكراو ئەنجامدەدەن، كە كاتێكی كەمتر دەخایەنێت و ئەو دوو كۆمپانیایە ئەزموونیان هەیە لەو بارەیەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، سایلۆكە بە دینامیك دەتەقێنرێتەوە، نەك تی ئێن تی، بڕەكەشی یەك تۆنەو پڕۆسەی روخاندنەكە یەك ملیۆن دۆلاری تێدەچێت، بۆ سەلامەتی شوێنەكانی دەوروبەریش، سێ بازنە دروستكراوە، بازنەی یەكەم بە تیرەی 200 مەتر بەرد پەڕین دەبێت و دەكەوێتە ناو پڕۆژەكە، بازنەی دووەم بە تیرەی 500 مەتر كاریگەری لەرینەوەی زەوی لەگەڵ دەنگ، بازنەی سێیەمیش بە تیرەی هەزار مەتر كاریگەری خۆڵ و تەپوتۆزی هەیە، لایەنی ئەمنی كۆنتڕۆڵی ئەم سێ بازنەیە دەكەن و لەدوای ئەو سێ بازنەیە، خەڵك دەتوانن بووەستن و هاتووچۆ بكەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فازڵ نەبی: حكوومەتا هەرێمێ نیەتا چاكسازیێ هەیە و پرۆژه‌ ئاماده‌كريه‌

Lalish Duhok

هێزێن ئێمناهيێ 50 تیرۆرستێن داعشێ له شرگات كوشتن

Lalish Duhok

شه‌ش پانزينخانێن حكوومی دێ ئێنه‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok