شبكة لالش الاعلامية

سەره‌دانا كوردستانیان بۆ سەر مەزارێ نەمران

سەره‌دانا كوردستانیان بۆ سەر مەزارێ نەمران
بارزان-KDP.info-

بۆ ساڵیادی ڕۆژی كۆچی دواییی بارزانی نەمر لەسەر مەزاری نەمران لە بارزان، ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی هەزاران هاووڵاتی لە شارۆچكەكانی كوردستان و پارچەكانی تری كوردستان یادی ئەو ڕۆژە دەکرێتەوە.

هەموو ساڵێک خەمیادی كۆچی دواییی بارزانی نەمر، ڕێبەڕی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كورد، لە لایەن هاووڵاتیانی كوردستانەوە بەڕێوە دەچێت. ئەمڕۆ هەزاران هاووڵاتی لە چین و توێژەكانی كوردستان، بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمانی خۆیان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزان و بارزانی نەمر و پارتی دیموكراتی كوردستان، سەردانی مەزاری نەمرانییان كرد و تاجە گوڵینەیان لەسەر مەزاری نەمران دانا و سەردانی هاووڵاتیان هەر بەردەوامە.

هەندێك لەو هاووڵاتیانەی سەردانی مەزاری نەمرانیان كردووە، بە پێیان گەیشتبوونە سەر مەزاری نەمران، بۆ نوێكردنەوەی سۆز و پەیمانی خۆیان بۆ ڕێبازی بارزانی نەمر و پارتی دیموكراتی كوردستان.

بەر لە 39 ساڵ و لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا كورد و كوردستان ڕۆژێكی پڕ ماتەمینیان بەخۆوە بینی، ئەو شۆڕشگێڕەی سەركردایەتیی مەزنترین شۆرشی كوردستانی كردبوو لە ناسكترین و ئاڵۆزترین قۆناغی مێژووی عێراق و ناوچەكە و جیهاندا كۆچی دوایی كرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا دارایی ده‌رماله‌ك ب رێژا 45% بوڤان ده‌رچوویان دێ هێته‌ مه‌زاختن

Lalish Duhok

ئاخفتنكه‌رێ هه‌ڤپه‌یمانان: ئۆپه‌راسیۆنا پێشمه‌رگه‌ى ل ده‌شتا نه‌ینه‌وا دا رێخۆشکه‌رێ ئازادکرنا مووسلێ يه‌

Lalish Duhok

دارایی:سبەى مووچێ ڤان جيان دێ ئێته‌ دابه‌شكرن

Lalish Duhok