شبكة لالش الاعلامية

“هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌فتن”

“هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌فتن”
K24 – ھەولێر

سەرچاوەیەکی عێراقی رایگەیاند، هەولێر و بەغدا لەسەر کردنەوەی فڕۆکەخانەکان و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رێککەوتوون.

رۆژنامەی حەیاتی چاپی لەندەنی، لە زاری سەرچاوەیەکی عێراقی بڵاویکردووەتەوە: “بەدرێژایی هەفتەی رابردوو چەندین کۆبوونەوە لەنێوان لیژنە سەربازی و ئەمنی و سیاسییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجامدراون”.

راشیگەیاندووە: “هەردوولا بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی”.

ئاماژەی بەوەشدا: “گفتوگۆکان لەژێر گوشاری ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا ئەنجامدراون، دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق گەمارۆی سەر ئاسمانی هەرێمی کوردستانی بۆ سێ مانگی دیکە درێژکردبووەوە”.

ھەفتەی رابردوو كوردستان24 بڵاویكردەوە، كە بەم نزیكانە فرۆكەخانەكانی كوردستان بە رووی گەشتی نێودەوڵەتیدا دەكرێنەوە و بەغداش بڕێك بودجە بۆ ھەرێمی كوردستان دەنێرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە لە دوایین وتاری ھەفتانەیدا، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، كە پێش جەژنی نەورۆز مووچەی فەرمانبەرانی ھەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت و فڕۆكەخانەكانی ھەولێر و سلێمانیش دەكرێنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

14 کەسێن دی ل هەرێما کوردستانێ ب کۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ دەست دا

Lalish Duhok

په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌كا 30 كه‌سی بۆ ڤه‌كۆلينێ ژ راستیان پێك دئينت

Lalish Duhok

واشنتۆن: لێدانا سه‌ربازی ل ئه‌سه‌د ئه‌گه‌ره‌كێ ڤه‌كريه‌

Lalish Duhok