شبكة لالش الاعلامية

مفايێن ڤه‌خوارنا شیرى ل سبه‌يكا 

مفايێن ڤه‌خوارنا شیرى ل سبه‌يكا 
هه‌ولێر – ZNA

بە هۆی دەوڵەمەندی شیر بە پڕۆتین و چەندین ڤیتامین خواردنەوەی لە بەیانیاندا یارمەتی بەهێز بوونی ماسولکەکان دەدات، ئەگەری خوێن مەیین کەمدەکاتەوە.

ماڵپەڕی “davinadiaries” چەند سوودێکی خواردنەوەی شیری لە بەیانیاندا خستووەتە ڕوو.

خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا یارمەتی بەهێز بوونی ماسولکەکان دەدات بە هۆی بوونی کالیسیۆم و پۆتاسیۆم لە پێکهاتەکەیدا،هەروەها یارمەتی چالاک بوونی دەمارەکان دەدات و ئەگەری خوێن مەیین کەمدەکاتەوە.

شیر دەوڵەمەندە بە نزیکەی نۆ جۆر پڕۆتین و هەروەها ڤیتامین A, B-12,D ، ئەم ڤیتامینانە یارمەتی جوان بونی پێست و پارێزگاری چاو دەدەن، هەروەها بەرگری لەش زیاد دەکەن و دوودڵی کەمدەکەنەوە.

خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی چالاک بوونی مێشک و جەستە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت کێشی لەشیان دابەزێت خوارنەوەی شیر یارمەتیدەرێکی باشە.

سوودیکی دیکەی خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا ئەگەری تووش بوون بە نەخۆشی شەکرە کەمدەکاتەوە، ئاستی کۆلیسترۆڵ ڕێکدەخات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کریستیانۆ: ئه‌م باشترینێن جیهانێ نه‌

Lalish Duhok

ئێریكسۆن رازیبوو ئه‌ركێ راهێنه‌رییا هه‌لبژارتییێ عیراقێ وه‌ربگریت

Lalish Duhok

زەیتونا رەش بخۆ بۆ دابەزينا کێشێ

Lalish Duhok