شبكة لالش الاعلامية

” بەغدا هەمان سیاسەتا به‌رى يا رژێما بەعس ل کەرکووكێ پەیڕەو دکت”

” بەغدا هەمان سیاسەتا به‌رى يا رژێما بەعس ل کەرکووكێ پەیڕەو دکت”

K24 – ھەولێر

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کەرکووك و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی ناسەقامگیر و نایاسایی تێدەپەڕێت و سكاڵایان دژی حكوومەتی عێراق لە دادگای فیدراڵی تۆماركردووە.

گوتیشی: “پێش رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر بارودۆخی ئەمنی کەرکووك سەقامگیر بووە، یاسا سەروەربوو، بەڵام بەو ھێرشەی كرایەسەر كەركووك دۆخەكە پێچەوانە بووەوە”.

رێبوار تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشدا: “ئەمریکا چەکی قورسی داوەتە عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، کەچی حکوومەتی عێراق دژ بە کورد بەکاری دەهێنێت، بۆیە داوا لە كۆنگرێسی ئەمریکا و یەكێتی ئەوروپا دەکەین، چاو بەو کارەی بە‌غدا بخشێننەوە. ئێستا بەغدا هەمان سیاسەتی پێشووی رژێمی بەعس لە کەرکووك پەیڕەو دەکات”.

ئاشكراشی كرد: “داوامان لە دادگای فیدراڵی كردووە، داواكانمان لەبارەی پێشێلكردنی دەستوور لەلایەن حكوومەتی عێراق بۆ یەكلایی بكاتەوە، چونكە ئێمە دووجار داوامان كرد كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بكرێت و بارودۆخەكە ئاسایی بكرێتەوە، بەڵام حكوومەتی عێراق ئاسایی نەكردەوە، واتا حكوومەتی عێراق بووەتە بەربەست لەبەردەم كاری ئیداری و ئەنجوومەن لە پارێزگای كەركووك”.

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك راشیگەیاند: “ئەو داوایانەی كە بۆ دادگای فیدراڵی بەرزمان كردونەتەوە بریتین لە، حكوومەتی عێراق پێشێلی ماددەی 9 دەستووری كردووە، كە سوپای بەكارھێناوە بۆ یەكلاكردنەوەی كەیسی سیاسی، ھەروەھا ماددەی 140 جێبەجێ نەكردووە، ھاوكات داوامان كردووە كە لەم دۆخەدا ھیچ ھەڵبژاردنێك لە كەركووك ئەنجام نەدرێت و رێگری لێ بكرێت، تا باروخی كەركووك ئاسایی دەكرێتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

16 کەسێن دی ل هەرێما کوردستانێ ب کۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ دەست دا

Lalish Duhok

نهێنيێن ل پشت رێككه‌فتنا سه‌در و عامرى ئاشكرا بوون

Lalish Duhok

100 په‌ڕله‌مانتاران ئیمزا بۆ ژكارلادانا سه‌لیم جبووری كۆم كرینه‌

Lalish Duhok