شبكة لالش الاعلامية

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت

سەرۆکی حکومەت لە قوتابخانەیەکی قەزای بەردەڕەش بەشداری لە رێوڕەسمی لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن دەکات

K24 – هەولێر :

ئەمڕۆ پرۆسەی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەسپێدەکات و سەرۆکی حکومەت لە قوتابخانەیەکی سنووری قەزای بەردەڕەش بەشداری لە رێوڕەسمی لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن دەکات.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە 13ی ئەیلوولی 2022، کاتژمێر 8:00ی بەیانی، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن 2023-2022 لە قوتابخانەی ئەیلوول لە قەزای بەردەرەش، لێ دەدرێت.

بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە سێ رۆژی دەستپێکی دەوامی ساڵی نوێی خوێندن تەرخان دەکرێت بە چەند بابەتێک وەک ئاشناکردنی قوتابیان بە پۆل و هۆبەی خۆیان و پێدانی خشتەی وانەکانیان. هەروەها لە سێ رۆژی یەکەمدا وانەکان تایبەت دەبن:

-خۆشەویستی کوردستان و گەشەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان.

-هۆشیاری و پێدانی زانیاری لەسەر لایەنە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی چەک و چەکی بێ مۆڵەت و ئامێرە بریندارکەرەکان.

-پاراستنی ژینگە و ئاو وەک سامانێکی نیشتمانی و چۆنیەتی باش بەکارهێنانی.

-چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و دوورکەوتنەوە لەلایەنە خراپەکانیان.

6-قوتابیان و خوێندکاران جگە لە سوود وەرگرتن لەو رێنماییانە پێویستە سوود لە وانەکانی وەرزش و هونەر وەربگرن.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌یڤدارێ حوكمه‌تێ: به‌غدا ب 80 ملیار دۆلاران قه‌ردارا هه‌رێمێ یه‌

Lalish Duhok

لژنا په‌روه‌ردێ هه‌ول دده‌ت كرێيا خووندنا قوتابخانێن ئه‌هلی كێم بكت

Lalish Duhok

ئه‌مریكا پێنج بانكێن عێراقێ سزا دده‌ت

Lalish Duhok