شبكة لالش الاعلامية

هەنار بۆ  ژناڤبرنا كۆلیسترۆلێ

هەنار بۆ  ژناڤبرنا كۆلیسترۆلێ

وشه‌:

میوەیەكی زۆر بەسوودە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چیاكانی هیمالایە بۆ یەكەمجار دۆزراوەتەوە و بەرهەم هێنراوە، بۆیە لە فەرهەنگی گەلانی ئەم ناوچەیەش بایەخێكی تەواوی پێ دراوە، لە ڕووی زانستییەوەیش پڕە لە پێكهاتەی خۆراكی و بە باشترین چارەسەر دادەنرێ بۆ لەناوبردنی بەرزی ئاستی كۆلیستڕۆڵی زیانبەخش لە خوێن.

توێژینەوەكان لەسەر هەنار ئەوەیان دەرخستووەن كە هەنار پێكهاتەیەكی تێدایە بە ناوی پونیكالاگین، پێكهاتەیەكی سەرەكییە بۆ دژەئۆكسید و سوودی تەندروستی، نەك تەنیا یارمەتی كەمكردنەوەی ڕێژەی كۆڵیسترۆڵ دەدات، هاوكات خوێنبەرەكان پاك دەكاتەوە و ڕێگر دەبێ لە گیرانیان و تووشبوون بە جەڵتە.

تەنیا لە كوپێك هەنار بڕێكی زۆر پێكهاتەی گرنگ هەن كە ئەمانەن: 144 كالۆری، دوو گرام چەوری، پرۆتین دوو گرام، ڕیشاڵ شەش گرام، ڤیتامین C 18 گرام، ڤیتامین K 28 میلیگرام، ڤیتامین E یەك میلیگرام، فۆلات66 میلیگرام.

خواردنەوەی شەربەتی هەنار یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆڵیسترۆڵ دەدا و لە نەخۆشیەكانی دڵیش دەتپارێزێت، هەنار ئۆكسیدی ئازۆتی تێدایە كە یارمەتی چاككردنەوەی دیواری خوێنبەرەكان دەدات و گرفتەكانیان چارەسەر دەكات.

سوودەكانی خواردنی هەنار
گرفتەكانی گەدە چارەسەر دەكات: توێكڵی هەنار و گەڵای هەنار یارمەتی نەهێشتنی گرفتەكانی گەدە دەدا و ڕێگە لە سكچوون دەگرێت وە هەموو كێشەكانی هەرس چارەسەر دەكات، خواردنەوەی چای گەڵای هەنار یارمەتی باشتر كردنی كرداری هەرس دەكات.

رێگە لە نەخۆشی شێرپەنجە دەگرێت: بەهۆی بوونی دژە ئۆكسیدەوە هەنار ڕەگە ئازادەكانی لەش لەناو دەبات، رێگە لە شێرپەنجەی سنگ ، چەندان جۆری تری شێرپەنجە دەگرێت.

كەم خوێنی چارەسەر دەكات: ڕۆیشتنی خوێن باشتر دەكات لە لەشدا، هاوكات بڕێكی زۆر ئاسنی تێدایە و كەمخوێنی لەناو دەبات و ڕێگری لە شەكەتی، گێژی، بێهێزی، لەدەستدانی بیستن دەگرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لڤى وه‌رزێ گه‌رمێ دا تريێ ره‌ش زۆر بخۆن

Lalish Duhok

ده‌ڤ هشكى و كارتێكرنا وێ ل سه‌ر ساخله‌میا ددانا

Lalish Duhok

بۆچی یابانی د عەمر درێژن؟

Lalish Duhok