شبكة لالش الاعلامية

چاوان باشترین شه‌به‌شى دێ هەلبژێرى؟

چاوان باشترین شه‌به‌شى دێ هەلبژێرى؟

باخچه‌:
پاش چەند مانگێكی تر و لە وەرزی هاوین، شووتی دەبێتە یەكێك لە خواردنە باوەكان و زۆرینەی خەڵكی حەز بە خواردنی دەكەن، بەڵام زۆرینەیش ئەو كێشەیان هەیە، كە لە كاتی كڕینی شووتی، چۆن دانەیەك هەڵبژێرن و دڵنیابن لەوەی تەواو پێگەیشتوو و سوور و شیرینە.

پێگەی ” healthywayoflifee ” بڵاوی كردووەتەوە و ئاماژەی داوە كە شووتی یەكێكە لەو میوانەی ڕێژەیەكی یەكجار زۆر ئاو و چەندان ڤیتامین و كانزای تێدایە و زۆر پێویستە بۆ ئەو كەسانەی گرفتی گورچیلەیان هەیە، بۆ هەڵبژاردنی شووتییەكی زۆر باش و بە تام و چێژ پێویستە ئەو ڕێنمایییانە ڕەچاو بكەن.

قەبارە، بیركردنەوەیەك لای خەڵكی بڵاوبووەتەوە، ئەگەر شووتی قەبارە و كێشی زۆر بێ، ئەوا تەواو پێگەیشتوو و سوور و بە تامە، بەڵام بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكان ئەمە بە تەواوی هەڵەیە و بە پێچەوانەوە شووتی قەبارە مام ناوەند زۆر خۆشتر و چێژبەخش ترە.

پەڵەی ڕووی دەرەوەی شووتی، سەرجەم شووتییەكان پەڵەیەك لە ڕووی دەرەوەیان بوونی هەیە، ئەو پەڵەیە لە هەندێ شووتی ڕەنگی زەردە و لە هەندێك پرتەقاڵی و لە هەندێكیش ڕەنگی سپییە، بەڵام باشترین جۆری شووتی ئەوانە كە ڕەنگی پەڵەی ڕووی دەرەوەیان ئاڵتوونییە.

دەزووی شووتی یان ئەو لكە سەوزەی بە كۆتایی شووتی دەمێنێتەوە، ئەگەر زۆرترین پێچ و لوولی هەبوو، ئەوا باشترین جۆری شوتییە، بەڵام ئەگەر وشك و ڕێك بوو، بە چێژ نییە و مەیكڕن.

س/وشە

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خانم حەز ژ ڤان تشتان دکەن لێ نابێژنە هەڤژینێن خوە

Lalish Duhok

بۆ ئێكه‌م جار ل ئەرژەنتین بوونەوەره‌كێ ئاسمانی هاته‌ ديتن 

Lalish Duhok

ڤه‌خوارنا ئاڤا جه‌هى چی بسه‌ر له‌شى دا دئينت؟

Lalish Duhok